چوارەم خێوەتگەی پەرەێدانی مرۆیی كۆتایی هات

دكتۆر عادل باخەوان: هەرێمی كوردستان خاكی نەتەوەكانە و خاكی پێكەوەژیانە.
بەرێز بەختیار ئەحمەد: ئەم خیوەتگەیە لە شوێنێكی تایبەت كراوە كە جیاوازە لە شوێنی هاوشێوەی ئەم جۆرە كۆروكۆبونەوانە.
بەرێز غەفور ئەحمەد مەلا سواری: نەریتی پێكەوژیان و رێزگرتن لە ئافرەت و ژینگەپارێزی هەر لە سەردەمی شێخ عەبدولسەلام بارزانی بوونی هەبووە.
بەرێز موسا ئەحمەد: دەرگای دەزگای خێرخوازی بارزانی كراوەیە بۆ وەرگرتنی هەر جۆرە بیرۆكەیەك كە خزمەتی پێكەوژیان و ئاشتەوایی بكات.

بەمەبەستی پەرەپێدانی توانی كارمەندان و بەرەوپێش چونیان لە بواری پیشەیی و بەهرەكانیان، ساڵانە دەزگای خێرحوازی بارزانی خیوەتگەی تایبەت دەكاتەوە وتیایدا دەیان كەس بەشداری ئەم خیوەتگەیە دەكەن، هەر لە چوارچێوەدا خێوەتگەی چوارەمی پەرەپێدانی مرۆیی كرایەوە لە رێكەوتی ( 11/ 5/2022 ) تا (16/5/2022)، وتیایدا 60 كەس بەشداری تێدا كرد.
چوارەم خیوەتگە جیاواز بوو لە خێوەتگەكانی تری دەزگای خێرحوازی بارزانی، بەوەی كە بەشداربوان لە رێكخراوەكانی هەموو عێراق بەشداریان تێدا كردبوو، لە چوارچێوەی پرۆژەیەكی تایبەت بە ناوی (پێكەوژیان و ئاشتەوایی) كە پرۆژەیەكی هاوبەشی نێوان دەزگای خێرخوازی بارزانی و رێكخراوی گەشەپێدانی مدەنیەت و سەنتەری فەرەنسی بۆ توێژینەوە لە عێراق بوو. ئەم خێوەتگەیە هەفتەیەكی خایاند و 60 كەس تیایدا بەشداریان كرد لە هەردوو رەگەز و لە ئاین ونەتەوە و زمانە جیاوازەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان.

لە رێكەوتی 16/5/2022 كۆتایی بەم خێوەتگەیە هات لە مەراسیمێكی تایبەتدا خەلات بەسەر بەشداربوان دابەش كرا..
سەرەتای مەراسیمەكە بە وتەی بەرێز (رزگار عوبێد) دەستی پێكرد وباسی لە خێوەتگەیەكە كرد و تیشكی خستە سەر گرینگی ئەم خیوەتگەیە.. دواتر بەرێز (دكتۆر عادل باخەوان) بەرێوەبەری ناوەندی فەرەنسی لە عێراق دەستی پێكرد، كە تیایدا باسی لە رۆلی ئەم جۆرە خێوەتگایانە كرد بۆ سەقامگیری و بلاوكرنەوەی رۆحی پێكەوژیان لە نێوان پێكهاتكانی عێراق بە گشتی و نەتەوە و ئاینەكان بە تایبەتی، وبەرێزیان فەرمویان ((لەم هەفتەیەدا توانیمان زۆرترین پێكهاتەكانی عێراق كۆبكەینەوە و ئەوانەی لێرەن زیاتر لە قەومیەتێكن ودیانێكن وەقەومیەكان وەكو كورد و عەرەب وئاینە جیاوازەكان وەكوو موسولمان و مەسیحی و كاكەییەكان، وخۆزگە بمانتوانیبا جولەكەیەكیش یدۆزینەوە بۆ بەشداریكردن لەم خیوەتگەیە..)) وهەروەه گوتی خاكی هەرێمی كوردستان خاكی نەتەوەكانە و خاكی پێكەوەژیانە.. و چەندین زمانی تێدایە.. وئەو رۆژە بە زمانە جیاوازەكان پرسیاریان لێدەكردم..)).. هەروەها بەرێزیان باسیان لەوە كرد كە كاتی گەرانەوەیان بۆ شارەكانیان جیاوازیەكان نەسرنەوە بەلكە بیگونجێنن لەگەل یەكتری.. وبەتایبەتی هەركەسەو دەگەرێتەوە بۆ شاری خۆی و بایەخ بە پێكەوژیان بدات.. لە كۆتایی وتارەكەیدا باسی لە قۆناغی دووەمی ئەم پرۆژەیەكرد كە 20 كەس دەنێردرێت بۆ ولاتی فەرەنسا..

دواتر بەرێز (بەختیار ئەحمەد) بەرێوەبەری رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت وتارێكی پێشكەش كرد دوای بەخێرهاتنی میوانەكان گوتی: ((ئەم خیوەتگەیە لە شوێنێكی تایبەت كراوە و جیاواز لەم كۆرانەی كە لە هۆتێلە پێنج ئەستێرەكان ئەنجام دراوە بەلام ئەوەی ئێستا ئەنجام نەدراوە.. ))، بەرێزیان ئاماژەیان بەوە كرد كە ئەم رۆژە رێكەوتی گۆرەبەكۆمەلەكانە لە عێراق، كەچی دەبایە ولاتەكەمان گەشەپێدان و پێكەوە ژیان بایە.. ودواتر بەرێزیان ئاماژەیان بە نەهامەتیەكان كرد و ئاماژەی بە چەند نمونەیەك هێنا .. وقال ((بەداخەوە تا ئێستا گۆرە بەكۆمەلەكانی ئەنفالەكان و دوای داعش عێراق پر بوە لە گۆرە بەكۆمەلەكان تایبەت بە سوننە و شیعە و مەسیحیەكان .. بۆیە پێویستە ئەم شێوازە بگۆرین بۆ ئەوەی بە ئاشتەوایی بژین..

دواتر بەرێز (غەفور ئەحمەد مەلا سواری) قائیقامی مێرگە سور وتارێكی پێشكەش كرد وباسی لە گرینگی ناوچەكە كرد لە روی رێزگرتن لە ئافرەت و پاراستنی ژینگە و راونەكردنی ئاژەلەكان.. ئەم نەریتە هەر لە سەردەمی شێخ عەبدولسەلام بارزانی هەبووە ورۆلێكی گرینگی هەبووە لە پێكەوژیان و رێزگرتن لە نەتەوەكانی تر.. لە لایەكی ترەوە ئامادەیی یەكە كارگێریەكانی پێشاندا بۆ هەر جۆرێك لەم چالاكیانە و رۆلیان لە پێشخستنی كۆمەڵگا بە گشتی دواتر سوپاسی ئامادەبوانی كرد..

 

دواتر بەرێز (موسا ئەحمەد) سەرۆكی دەزگای خێرخوازی بارزانی وتارێكی پێشكەش كرد ولە سەرەتا بەخێرهاتنی میوانان كرد و سوپاسی هەریەك لە بەرێزان دكتۆر عادل باخەوان و بەرێز بەختیار ئەحمەد و بەرێز غەفور ئەحمەد كرد وهەروەها سوپاسی ئەكە ئیداریەكانی كرد بۆ ئاسانكری بئ ئەنجامدانی ئەم خیوەتگەیە..
بەرێزیان ستایشی بەشداربوانیان كرد لەم خیوەتگەیە و باسی لەو رۆلە گرینگە كرد كە پێویستە بیگێرن لە داهاتوو كاتێك دەگەرێنەوە بۆ شارەكانی خۆیان.. لە لایەكی تر بەرێزیان سوپاسی پێدانی ئەم بیرۆكەیان كرد و ئامادەیی دەزگای خێرخوازی بارزانی نیشاندا و بەرێزیان گوتیان ((دەرگای دەزگای خێرخوازی بارزانی كراوەیە بۆ وەرگرتنی هەر جۆرێك بیرۆكە لەم شێوەیە كە خزمەتی پێكەوژیان و ئاشتەوایی دەكات لە نێو كۆمەڵگەی هەرێمی كوردستان و عێراق)).. لە كۆتاییدا بەرێزیان دەستخۆشیان لە بەرێوەبری خێوەتگە و سافی كارگێری كەمپەكە كرد..
دوای ئەوە نمایشی شانۆگەریەك كرا لە سەر پێكەو ژیان و ئاشتەوایی و قەبولكردنی بەرامبەر، ولە كۆتاییدا بروانامەی بەشداربوون بەسەر بەشداربوان دابەشكرا..

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest