راگەیاندنی تەندەر – دامەزراندنی یاری منداڵان بۆ باخچەیی منداڵان

دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دەزگایەکی مرۆیی قازانج نەویستی ناحکومی یە، داوا لە کۆمپانیا تۆمارکراوەکانی بواری (کەرەستە و یاری منداڵانی باخچە) دەکات بۆ بەشداری کردن لە تەندەری دابین کردن و دامەزراندنی یاری مندالان بو باخچەیی مندالانی کەمپی ئیسیان – سنۆری پارێزگایی دهۆک سەر بە دەزگایی خێرخوازی بارزانی.
شوێن: پارێزگای دهۆک ، قەزایی شێخان ، کەمپی ئیسیان.
ناوی پرۆژە: پرۆژەی (یاری منداڵانی باخچە-کەمپی ئیسیان)

هەرکۆمپانیایەک ئارەزوومەندە لە بەشداری کردن، دەتوانێت سەردانی ئوفیسی دهۆک یا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بکات بۆ وەرگرتنی تەندەر لە کاتژمێر 9:00 ی بەیانی. ئەدرێسی ئوفیسی دهۆک (دهۆک، تەناهی بەرامبەر دەرگایی پشتێ جامعا نەوروز)
ڕۆژانی وەرگرتنی تەندەر (31/10/2022) تا (03/11/2022)دەبێت.
یان دەتوانن لە ڕێگای ئەم ئیمەیڵە پەیوەندی بکەن بۆ وەرگرتنی تەندەر procurement.dhk@bcf.krd

              “پێویستیەکانی کۆمپانیا بۆ بەشداربوون لە تەندەر”
کۆمپانیای بەشداربوو دەبێ ئەم داواکاریانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بۆ وەرگرتنی تەندەر.

  • کۆمپانیا دەبێ لە بواری کەرەستە و یاری منداڵانی باخچە کار بکات.
  • ناسنامەی کۆمپانیا (هوية تصنیف الشرکة).
  • تابلۆی کارنامە (الشهادة الجداریە).
  • بڕیاری کارگێڕی (امر اداری).
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest