دەزگای خێرخوازيی بارزانی به پاڵپشتيى مانگی سووری ئیماراتی رۆژى يه‌ك شه‌ممه رێككه‌وتى 30/10/2022 له هه‌ر دوو كه‌مپى خازر M1 و حەسەن شام U3 هاوكاريى ماددى به بڕى 50 دۆلار بۆ هه‌ر خێزانێك به‌سه‌ر دانيشتووانى كه‌مپه‌كاندا دابه‌ش كرد.
شايانى باسه ئەم هاوكارییە هەموو كەمپەكانی ئاوارە و پەنابەران دەگرێتەوە و لە قۆناغی یەكەم 1001 خێزان لە كه‌مپى خازر M1 كه ده‌كاتە 5088 كه‌س، هه‌روه‌ها 1326 خێزان له كه‌مپى حەسەن شام U3 كه ده‌كاته 5969 كه‌س لەو چالاكییە سوودمه‌ند بوون.





