راگەیاندنی تەندەر – دابینکردنی کەرەڤانە بۆ دەزگایی خێرخوازی بارزانی

دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دەزگایەکی مرۆیی قازانج نەویستی ناحکومی یە، داوا لە کۆمپانیا تۆمارکراوەکانی لە و بوارە دەکات بۆ بەشداری کردن لە تەندەری ( دابینکردنی کەرەڤانە بۆ دەزگایی خێرخوازی بارزانی).
ناوی پڕۆژە: دابینکردنی ١٦ کەرەڤانە بۆ کەمپی هەرشەم
شوێن: پارێزگای هەولێر، گەڕەکی هەولێری نوێ نزیک کۆمەڵگای ماس ستی

هەرکۆمپانیایەک ئارەزوومەندە لە بەشداری کردن، دەتوانێت سەردانی بارەگای دەزگای خێرخوازیی بارزانی بکات بۆ وەرگرتنی تەندەر لە کاتژمێر 9:00 ی بەیانی تا 3:00 دوای نیوەرۆ .
رۆژانی وەرگرتنی تەندەر لە (٢٣ / ٠٨ / ٢٠٢٣ تا ٣٠ / ٠٨ / ٢٠٢٣ )
یان دەتوانن لە ڕێگای ئەم ئیمەیڵە پەیوەندی بکەن بۆ وەرگرتنی تەندەر procurement.erb@bcf.krd
گەڕاندنەوەی تەندەر لە ڕێکەوت(30/08/2023) دەبێت، تەندەری پڕکراوە پێویستە پێش کاتژمێری 2:00ی دوایی نیوەرۆ بگەڕێندرێتەوە هەمان شوێن.
پڕۆسەی کردنەوەی تەندەرلە لایەن لێژنەیەکی بێ لایەن بەڕێوە دەچێت ، هەر کۆمپانیایەکی بەشداربوو لە ڕۆژی کردنەوەی تەندەرەکان هەوالی پێدەدرێت تا نوێنەرەکەی ئامادە بێت بە شێوازێکی ئارەزوو مەندانە لە پڕۆسەی کردنەوەی تەندەر.


                “پێویستیەکانی کۆمپانیا بۆ بەشداربوون لە تەندەر”
کۆمپانیای بەشداربوو دەبێ ئەم داواکاریانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بۆ وەرگرتنی تەندەر.

  • کۆمپانیا دەبێ لە بواری بازرگانی گشتی سنووردار کار بکا .
  • ناسنامەی کۆمپانیا (هوية تصنیف الشرکة).
  • تابلۆی کارنامە (الشهادة الجداریە).
  • فەرمانی کارگێڕی (امر اداری).
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest