شاندی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە سەرۆكایەتیی بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی،لە درێژەی سەردانەكەی بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، رێككەوتی 16/8/2023 كۆبوونەوەیەكی فراوانی بۆ ڕێكخرا لە لایەن پەیمانگای كوردی لە واشنتۆن، سەبارەت بە بارودۆخی مرۆیی لە كوردستان و رێككەوتننامەی شنگال هەروەها گەڕانەوەی ئاوارە و پەنابەران و كەمبوونەوەی فەندی نێودەوڵەتی و هاوكاری و كۆمەكی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی كوردستان.
لە كۆبوونەوەكەدا كە چەندین ئەكادیمیست و كەسانی تایبەتمەند لە بواری مرۆیی بەشدار بوون، گفتوگۆی تێروتەسەل لەبارەی رێكارەكانی چارەسەری كێشەكان، بە تایبەت چارەسەری درێژخایەن و گەڕانەوەی ئاوارە و پەنابەران كرا، هەروەها گرینگیدان بە رۆلی ئافرەتان و بەهێزكردنی پێگەی ئافرەتان لە كۆمەڵگەی كوردی و بایەخدان بە رزگاربووان لە دەستی داعش، تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكانی كۆبوونەوەكە بوون.
كۆبوونەوەی شاندی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەگەڵ پەیمانگای كوردی لە واشنتۆن
نوێترینەکان
كار و چالاكییەكانی بهشی ئازیزان و بێهاوژینان لە دهزگای خێرخوازیی بارزانی لە ساڵی 2024
26/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
لە دیداری ساڵانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ستراتیژیەتی درێژماوەی كاری پێنج ساڵی داهاتوو دەستنیشان دەكرێت
23/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »