دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دەزگایەکی مرۆیی قازانج نەویستی ناحکومی یە، داوا لە کۆمپانیا تۆمارکراوەکانی بواری دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگە دەکات بۆ دابینکردنی ئەو پێداویستانەی کە لەسەرەوە ئاماژەپێکراوە بۆ پرۆژەی تالاسیما .
ناوی پڕۆژە : پرۆژەی تالاسیما
شوێن : پارێزگای هەولێر، گەڕەکی هەولێری نوێ نزیک کۆمەڵگای ماس ستی
هەرکۆمپانیایەک ئارەزوومەندە لە بەشداری کردن، دەتوانێت سەردانی بارەگای دەزگای خێرخوازیی بارزانی بکات بۆ وەرگرتنی تەندەر لە کاتژمێر (9:00 ) ی بەیانی تاوەکو (14:00)ی..دوای نیوەڕۆ ڕۆژانی وەرگرتنی تەندەرلە ( 24/03/2024. تاوەکو.28/03/2024)دەبێت.
یان دەتوانن لە ڕێگای ئەم ئیمەیڵە پەیوەندی بکەن بۆ وەرگرتنی تەندەر Procurement.ERB@bcf.krd
گەڕاندنەوەی تەندەر لە ڕێککەوتی28/03/2024 دەبێت، تەندەری پڕکراوە پێویستە پێش کاتژمێر (12:00)ی نیوەرۆ بگەڕێندرێتەوە هەمان شوێن.
پڕۆسەی کردنەوەی تەندەرلە لایەن لێژنەیەکی بێ لایەن بەڕێوە دەچێت ، هەر کۆمپانیایەکی بەشداربوو لە ڕۆژی کردنەوەی تەندەرەکان هەوالی پێدەدرێت تا نوێنەرەکەی ئامادە بێت بە شێوازێکی ئارەزوو مەندانە لە پڕۆسەی کردنەوەی تەندەر.
“پێویستیەکانی کۆمپانیا بۆ بەشداربوون لە تەندەر”
کۆمپانیای بەشداربوو دەبێ ئەم داواکاریانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بۆ وەرگرتنی تەندەر.
- کۆمپانیا دەبێ لە بواری (پەیوەندارمۆڵەتی کارکردنی هەبێت ) کار بکات.
- ناسنامەی کۆمپانیا (هوية تصنیف الشرکة).
- تابلۆی کارنامە (الشهادة الجداریە).
- فەرمانی کارگێڕی (امر اداری).
- مۆلەتی نوێکرابیتەوە بۆ ساڵی ٢٠٢٤
- بەرواری بەسەرچوون( دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگە ) لە ٩ ماناگ کەمتر نەبێت .
- گشت دەرمانەکان ریگەپێدانی (KMCA ) هەبێت .
- دەرمانی دابینکراو ( چینی و ایرانی ) تێدا نەبێت .