دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دەزگایەکی مرۆیی قازانج نەویستی ناحکومی یە، داوا لەلایەن و کۆمپانیا تۆمارکراوەکانی بواری دابین کردن و بەستانی وزەی خۆر دەکات بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەی دابین کردنی کارەبا لە ڕێگەی وزەی خۆرەوە بۆ ١٠ قوتابخانە لە پارێزگای هەولێر .
ناوی پڕۆژە: پڕۆژەی دابین کردنی کارەبا لە ڕێگەی وزەی خۆرەوە بۆ ١٠ قوتابخانە لە پارێزگای هەولێر
شوێن : پارێزگای هەولێر، گەڕەکی هەولێری نوێ نزیک کۆمەڵگای ماس ستی
هەر لایەنێك ئارەزوومەندە لە بەشداری کردن ، دەتوانێت سەردانی بارەگای دەزگای خێرخوازیی بارزانی بکات بۆ وەرگرتنی تەندەر لە کاتژمێر ( ٩:٠٠ ) بەیانی تاوەکو ( ٢:٠٠ ) نیوەڕۆ.
ڕۆژانی وەرگرتنی تەندەر( ٥/٦/٢٠٢٤) تاوەکو (١٣/٦/٢٠٢٤) دەبێت.
یان دەتوانن لە ڕێگای ئەم ئیمەیڵە پەیوەندی بکەن بۆ وەرگرتنی تەندەر order.request@bcf.krd
گەڕاندنەوەی تەندەر لە ڕێککەوتی(١٣/٦/٢٠٢٤) دەبێت ، تەندەری پڕکراوە پێویستە پێش کاتژمێر (١:٠٠)ی نیوەڕۆ بگەڕێندرێتەوە هەمان شوێن.
پڕۆسەی کردنەوەی تەندەرلە لایەن لێژنەیەکی بێ لایەن بەڕێوە دەچێت ، هەر لایەنیکی بەشداربوو لە ڕۆژی کردنەوەی تەندەرەکان هەواڵی پێدەدرێت تا نوێنەرەکەی ئامادە بێت بە شێوازێکی ئارەزوومەندانە لە پڕۆسەی کردنەوەی تەندەر.
“پێویستیەکانی کۆمپانیا بۆ بەشداربوون لە تەندەر”
کۆمپانیای بەشداربوو دەبێ ئەم داواکاریانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بۆ وەرگرتنی تەندەر.
- کۆمپانیا دەبێ لە بواری (دابین کردن و بەستانی وزەی خۆرەوە ) کار بکات.
- ناسنامەی کۆمپانیا (هوية تصنیف الشرکة).
- تابلۆی کارنامە (الشهادة الجداریە).
- فەرمانی کارگێڕی (امر اداری).