ڕاگەیاندنی تەندەر – پڕۆژەی تەجهیز کردنی کۆمەڵگەی دایك بە مەرکەزی کردنی کامیرا و دانانی بەدالە

دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دەزگایەکی مرۆیی قازانج نەویستی ناحکومی یە، داوا لەلایەن و کۆمپانیا تۆمارکراوەکانی بواری بە مەرکەزی کردنی کامیرا و دانانی بەدالە بۆ بەشداریکردن لە بە مەرکەزی کردنی کامیرا و دانانی بەدالەبۆ کۆمەڵگەی دایك لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

ناوی پڕۆژە : پڕۆژەی تەجهیز کردنی کۆمەڵگەی دایك/ بە مەرکەزی کردنی کامیرا و دانانی بەدالە
شوێن : ئیدارەی سەربەخۆی سۆران- دێڵزیان- پشت بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران

هەر لایەنێك ئارەزوومەندە لە بەشداری کردن ، دەتوانێت سەردانی کۆمەڵگەی دایك بکات بۆ وەرگرتنی تەندەر لە کاتژمێر ( ٩:٠٠ ) بەیانی تاوەکو ( ٢:٠٠ ) نیوەڕۆ.
ڕۆژانی وەرگرتنی تەندەر (8/12/2024) تاوەکو (12/12/2024) دەبێت.
یان دەتوانن لە ڕێگای ئەم ئیمەیڵە پەیوەندی بکەن بۆ وەرگرتنی تەندەر Finance.Dayk@bcf.krd
گەڕاندنەوەی تەندەر لە ڕێککەوتی( 12/12/2024) دەبێت ، تەندەری پڕکراوە پێویستە پێش کاتژمێر (١:٠٠)ی نیوەڕۆ بگەڕێندرێتەوە هەمان شوێن.
پڕۆسەی کردنەوەی تەندەرلە لایەن لێژنەیەکی بێ لایەن بەڕێوە دەچێت ، هەر لایەنیکی بەشداربوو لە ڕۆژی کردنەوەی تەندەرەکان هەواڵی پێدەدرێت تا نوێنەرەکەی ئامادە بێت بە شێوازێکی ئارەزوومەندانە لە پڕۆسەی کردنەوەی تەندەر.

                          “پێویستیەکانی کۆمپانیا بۆ بەشداربوون لە تەندەر”
کۆمپانیای بەشداربوو دەبێ ئەم داواکاریانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بۆ وەرگرتنی تەندەر.

  • کۆمپانیا دەبێ لە بواری (بە مەرکەزی کردنی کامیرا و دانانی بەدالە ) کار بکات.
  • ناسنامەی کۆمپانیا (هوية تصنیف الشرکة).
  • تابلۆی کارنامە (الشهادة الجداریە).
  • فەرمانی کارگێڕی (امر اداری).
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest