لە دیداری ساڵانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ڕاپۆرتی كار و چالاكییەكانی دەزگا تاوتوێی كرا و ڕاسپاردەی ستراتیژیەتی درێژماوەی كاری پێنج ساڵی داهاتوو دەستنیشان كران.
به ئاماده‌بوونی به‌رپرسان و كارمه‌ندانی پێشكه‌وتوو له نووسینگه و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، لە ڕۆژانی دووشەممە و سێ شەممە ڕێكەوتی(16و17\12\2024) دیداری ساڵانه‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
لەو ڕێوڕەسمەدا سەرەتا لێژنەی ئامادەكار ئامانجی دیدارەكەی خستەڕوو. دواتر وتاری بەڕێز سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی سەبارەت بە 19 ساڵی كار و پڕۆژەكانی دەزگا پێشكەش كرا. لە پانێڵێكی دیكەدا بەڕێز ڕەواج حاجی پەیڕەوی دەزگای خێرخوازیی بارزانی خستەڕوو. پاش خوانی نیوەڕۆ ڕاپۆرتی بەش و نووسینگە و هۆبەكان پێشكەش كران. بەشی كۆتایی ڕۆژی یەكەمی دیدارەكە لە پاش خوانی ئێوارە، تا كاتژمێر 22 (10ی شەو) گفتوگۆی كراوە بوو.
ڕۆژی دووەمی دیدارەكە، بە ڕوونكردنەوە لەسەر وۆركشۆپی گرووپەكان دەستی پێكرد. وۆركشۆپی یەكەم تایبەت بوو بە هەیكەل و ڕێكارەكان و وۆركشۆپی دووەمیش شیكردنەوەی (SWOT) بوو كە تێیدا ژینگەی ناوخۆیی و دەرەكی، هەروەها دەرفەت و مەترسییەكان خرانە ڕوو. لە وۆركشۆپی سێیەم پلانی داهاتوو بە وردی شرۆڤە و شیكاری بۆ كرا، پاش ئامادەكردنی ئەنجام و پێشكەشكردنی ڕاسپاردەكان ڕاپۆرتی كۆتایی لە لایەن بەڕێز سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشكەش كرا.
لەو دیدارەدا بارودۆخی هه‌نووكه‌یی مرۆیی بەتایبەتی له ناوچه‌كه‌دا گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا، هاوكات پلان و ئامانجی دوورمه‌ودای ده‌زگا بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی لێقه‌وماوان، هه‌ژاران و كەسانی كەمداهات دەستنیشان كرا و، له ده‌رئه‌نجامدا به ژماره‌یه‌ك ڕاسپارده كۆتایی به دیداره‌كه هات.







