كار و چالاكییەكانی به‌شی ئازیزان و بێهاوژینان لە ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی لە ساڵی 2024

بەڕێوەبەری به‌شی ئازیزان و بێهاوژینان لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی، كار و چالاكییەكانی به‌شەكە لە ساڵی 2024 دەخاتەڕوو، جەختیش لەوە دەكاتەوە كە بۆ ساڵی 2025 هەوڵی زیاتر دەدەن، بۆ ئەوەی جگە لە هاوكاریی نەختێنە، خزمەتگوزاریی زیاتر لە بوارەكانی ڕاوێژكاری، پەروەردەیی و چارەسەری پزیشكی پێشكەش بكەن، لە كردنەوەی خولەكانی پیشەیی و هونەری و وەرزشی و ڕاهێنانەكان بەردەوام بن.

به‌شی ئازیزان و بێهاوژینان، یه‌كێكه‌ له‌ به‌شه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و له‌ ساڵی 2012 له‌ چوارچێوه‌ی كۆنفڕانسێكدا به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی بۆردی دامه‌زرێنه‌رانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕێزدار(مەسرور بارزانی)، كردنەوەی ئەم بەشە ڕاگەیەندرا. كاری له‌ پێشینه‌ی ئه‌م به‌شه‌ بریتییه‌ له‌ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری له‌ گشت بواره‌كانی (هاوكاریی نەختێنە، په‌روه‌ده‌یی، ته‌ندروستی و خۆشگوزه‌رانی) بۆ گشت چین و توێژه‌كانی (ئازیزان، خانه‌واده‌ی هەژاران، خاوه‌ن پێداویستییانی تایبه‌ت، بێسه‌رپه‌رشتان و به‌ساڵاچوان و… هتد). ئه‌م به‌شه‌، سێ پڕۆژه‌ی سه‌ره‌كی له‌خۆ ده‌گرێت، كه‌ به‌رده‌وامن له‌ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییەكانی هاوكاریی نەختێنە، ته‌ندروستی و پەروەردەیی و ڕه‌خساندنی كاتی خۆش بۆ ئازیزان و كه‌سوكاریان.
بەڕێز عومەر ئەحمەد حەسەن بەڕێوەبەری به‌شی ئازیزان و بێهاوژینان لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە ڕێكەوتی 18\12\2024 لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ئاماژەی بەوە كرد، ئەو بەشە لە چەندین بوار و سێكتەری جیاواز خزمەتی ئازیزان و بێهاوژینان دەكات. وەك باسی كرد، لە بواری پەروەردە بۆ منداڵانی ئازیز (بێباوك) ئەم خزمەتگوزارییانە پێشكەش دەكرێن: كردنەوەی خولی جۆراوجۆری پیشه‌یی، دابینكردنی كورسیی خوێندن و داشكاندن، كردنەوەی خولەكانی(زمان، كۆمپیوته‌ر، وه‌رزشی و هونەری، ئه‌ته‌كێت و هونه‌ری مامه‌ڵه‌كردن و هونه‌ره‌كانی وتاردان، خولی ماجیك ماس، هاندانی ئازیزان بۆ به‌رده‌وامبوون له‌ پرۆسه‌ی خوێندن، هونه‌ره‌كانی به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن له‌ خوێندن و چالاكیی ژینگه‌یی و نیشتمانپه‌روه‌ری). هەروەها كردنه‌وه‌ی خولی پیشه‌یی بۆ ئازیزان(چاككردنه‌وه‌ی مۆبایل، دارتاشی، سه‌رتاشین، PVC، سپلیت، به‌ستنی كاره‌با و… هتد)، خولی پیشه‌یی بۆ سه‌رپه‌رشتیاران(دروومانی جلوبەرگ، ساڵۆن، کاری دەستی و… هتد)، دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ ئازیزان و سه‌رپه‌رشتیارانیان له‌ ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵێك كۆمپانیا. هاندانی ئازیزان بۆ ئه‌نجامدانی كاری خۆبه‌خشی به‌ مه‌به‌ستی دامه‌زراندنیان به‌ هاوكاریی كۆمه‌ڵێك هاوبه‌ش. هاوكاریكردنی ئازیزان و كه‌سوكاریان بۆ‌ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی بچووك وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی داهات. گوتیشی: “لە بواری ته‌ندروستی، گرنگییەكی زۆر بە تەندروستی و دەرووندروستیی ئازیزان دراوە. ئەو هەوڵانەش بەردەوامن وەك: هەماهەنگیکردن لەگەڵ ڕێكخراوە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، بۆ دابینكردنی تێچووی چارەسەرکردنی ئەو ئازیزانەی پێویستییان بە نەشتەرگەری و چارەسەرە، هۆشیاری و ڕۆشنبیركردنی ئازیزان و كه‌سوكاریان سەبارەت بە مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، هاندانیان بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌ جۆراوجۆره‌كان. هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ گشت كۆمه‌ڵگە پزشكییه‌كان بۆ وه‌رگرتنی ئۆفه‌ر بۆ ئازیزان. هەروەها پێشكه‌شكردنی ڕاوێژ له‌ بوارەکانی (ده‌روونی، په‌روه‌ده‌یی، كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی) له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕی‌ بواره‌ جیاوازه‌كانه‌وه”.‌
بەڕێوەبەری به‌شی ئازیزان و بێهاوژینان لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ئەوەشی خستەڕوو كە پڕۆژه‌ و ئه‌پلیكه‌یشنی په‌روه‌ده‌یی ئازیزان پڕۆژەیەکی پەروەردەیی تایبەتە بە 16 هەزار ئازیزی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کە لەڕێی سیمینار و مۆبایل ئەپڵیکەیشنی(Azizan) خزمەتگوزارییە پەروەردەییەکان پێشکەش دەکات. ئامانجی ئەم پڕۆژەیە پەروەردەکردنی منداڵان و مێرمنداڵانە لەسەر بنەمایەکی دروستی دەروونی، کۆمەڵایەتی و نیشتمانپەروەری، لەسەر دەستی مامۆستایانی پسپۆڕی بوارەکە لە زانکۆکانی(سەلاحەددین، سۆران، سلێمانی، دهۆک، کۆیە) كە (26) پسپۆڕی بوارە جیاوازەکان لەو خزمەتگوزارییە پەروەردەییە بەشدارن. هەروەها زیاتر لە 1،050 ئازیز ئەپڵیکەیشنی ئازیزانیان لەلا کارایە و زیاتر لە 60 کەیسی جۆراوجۆر لە ئێستادا ڕێنمایی وەردەگرن.
بەڕێوەبەری به‌شی ئازیزان و بێهاوژینان لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ئەوەشی دووپات كردەوە كە بۆ ساڵی 2025 هەوڵی زیاتر دەدەن، بۆ ئەوەی جگە لە دابنكردنی هاوكاریی نەختێنە، خزمەتگوزاریی زیاتر لە بوارەكانی پەروەردەیی، ڕاوێژكاری، چارەسەری پزیشكی و كردنەوەی خولەكانی پیشەیی، هونەری، وەرزشی و پەروەردەیی پێشكەش بكەن.

بەڕێز عومەر ئەحمەد حەسەن، بەڕێوەبەری به‌شی ئازیزان و بێهاوژینان لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی، گشت كار و چالاكییەكانی به‌شەكەیانی لە ساڵی 2024 بەمجۆرە خستەڕوو:


                    كار و چالاكییەكانی به‌شی ئازیزان و بێهاوژینان لە ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی
                                                                  لە ساڵی 2024

ژنووسینگەجۆری چالاكیژ. سوودمەندبووانبڕی پارەی تەرخانكراو بە دۆلاربەدینار
1 گشت نووسینگەكانمووچەی ئازیزانی كوردستان3،4701,023,7200
2گشت نووسینگەكاندابەشكردنی مووچەی ئازیزانی مانگی سوری ئیماراتی11،7653,550,1510
3هەولێر - شنگالمووچەی ئازیزانی پۆڵەندا2813,3500
4عەفرینمووچەی ئازیزانی عەفرین19226,8800
5دهۆكبەرنامەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز3،00046,2840
6گشت نووسینگەكان بەرنامەی جەژنی قوربانی پیرۆز3،13062,6190
7گشت نووسینگەكانبەرنامەی لون حلمهم -خەونەكانیان ڕەنگ بكەن832,6370
8هەولێر - سلێمانیچارەسەری بۆ دوو نەخۆش202,872,000
9دهۆكناردنی ئازیزان بۆ شوێنی یارییەكان بۆ ماوەی یەك ساڵ (تانیا هاوس).71بێ بەرانبەربێ بەرانبەر
10دهۆككردنەوەی خول بۆ ئازیزان له‌ پەیمانگای ڕۆژ - ناحكوومی15بێ بەرانبەربێ بەرانبەر
11دهۆكدروستكردنی كارتی تەندروستی بۆ سوودمەندانی پڕۆژەی ئازیزان به‌ هاوبه‌شی لەگەڵ (مختبر فین 1،529بێ بەرانبەربێ بەرانبەر
12دهۆك كردنه‌وه‌ی خولی په‌روه‌رده‌یی بۆ ئازیزانی پۆلی 1214بێ بەرانبەربێ بەرانبەر
13سلێمانیسیمیناری په‌روه‌رده‌یی بۆ 140 به‌شداربوو و 14 چاوپێكه‌وتنی تایبه‌ت و دابه‌شكردنی 140 بروشور له‌ ڕێكەوتی 27/5/2024140بێ بەرانبەربێ بەرانبەر
14سلێمانیسیمیناری په‌روه‌رده‌یی بۆ 450 به‌شداربوو و 16 چاوپێكه‌وتنی تایبه‌ت و دابه‌شكردنی 450 بروشور له‌ ڕێكەوتی4/6/2024 450بێ بەرانبەربێ بەرانبەر
15سلێمانیسیمیناری په‌روه‌رده‌یی بۆ 500 به‌شداربوو و 19 چاوپێكه‌وتنی تایبه‌ت و دابه‌شكردنی 500 بروشور له‌ ڕێكەوتی 5/6/2024500بێ بەرانبەربێ بەرانبەر
16سلێمانی خولی په‌روه‌رده‌یی بۆ ئازیزانی پۆلی 12 له‌ ڕۆژانی 17و18/7/202412بێ بەرانبەربێ بەرانبەر
17عەفرینخولی زمانی كوردی22بێ بەرانبەربێ بەرانبەر
18كەركووكبینینی ئێوە دیدگای ئێمەیە" پشكنین بۆ منداڵانی ئازیز6902,200,000
19كەركووككڕینی جلوبه‌رگ بۆ ئازیزان11004,400,000
20كەركووك پاكێجی جه‌ژن5002,000,000
21كەركووكسیمیناری په‌روه‌رده‌یی بۆ ئازیزان له‌ چه‌مچه‌ماڵ و كه‌ركووك160بێ بەرانبەربێ بەرانبەر
22 كەركووكبه‌ڕێوبردنی خولی تایبەت بۆ قوتابیانی پۆلی 124بێ بەرانبەربێ بەرانبەر
23گەرمیان ئێوارەخوانێك بۆ ئازیزان لە كه‌لار630500,000
24 گەرمیانسازادنی ئاهەنگی ڕۆژی جیهانیی منداڵان200608,000
25گەرمیانهاوکاری بەپێی کەیس له‌ زەکات201،000،000
26هەڵەبجەپێدانی زەکات لە جەژنی ڕەمەزان بە خانەوادەی ئەو ئازیزانەی هێشتا کەفالەت نەکراون153,0000
27هەڵەبجەخولی پەروەردەیی بۆ ئازیزانی پۆلی 11098,000
28هەولێردابینكردنی جلوبەرگ بۆ منداڵانی ئازیز1801,121,640
29هەولێرڕەخساندی كاتی خۆشی بۆ منداڵانی ئازیز15004,040,000
30هەولێرزنجیرە خولی فێربونی زمان و كارامەیی بۆ منداڵانی ئازیز -خولی زمانی ئینگلیزی - ئیدوینا4002,000,000
31هەولێرزنجیرە خولی فێربونی زمان و كارامەیی بۆ منداڵانی ئازیز -خولی شەترەنج160671,000
32هەولێرزنجیرە خولی فیربونی زمان و كارامەیی بۆ منداڵانی ئازیز -خولی زمانی ئینگلیزی ئینگلیش تایمز5001,892,000
33هەولێرهاوكاریی نەختینەی بۆ منداڵانی ئازیز100 1,000,000
34هەولێریادی لەدایكبوونی شەهید ژینا پیشڕەو دزەیی - دابەشكردنی سەبەتەی خۆراك500 990,000
35هەولێرئێوارەخوانی ئازیزانی هەولێر 32406,802,000
36هەولێردابینكردنی هاوكاریی نەختینەیی بۆ كەیسی تایبەت بۆ دوو ئازیز20155,000
37هەولێربە هاوبەشیی لەگەڵ دەزگای (حباء) -دابەشكردنی سەبەتەی خۆراك لە شەوانی ڕەمەزان19001,000,000
38هەولێرپەروەردەیی ئازیزان و بێهاوژینان883بێ بەرانبەربێ بەرانبەر
39هەولێرخولی بەهێزكردنی قوتابیانی ئازیز پۆلی 1211بێ بەرانبەربێ بەرانبەر
كۆی گشتی26،6714،728،64133،449،640
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest