دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دەزگایەکی مرۆیی قازانج نەویستی ناحکومی یە، بانگهێشتی پێشکەشکردنی تەندەر دەکات بۆ گرێبەستێک بۆ بەشداری کردن لە تەندەری کڕینی پێداویستی پەڕاوگە بۆ سەرۆکایەتی دەزگا
ناوی بابەت : کڕینی پێداویستی پەڕاوگە بۆ سەرۆکایەتی دەزگا بە شێوازی گرێبەستی درێژخایەن
شوێن: پارێزگای هەولێر، گەڕەکی هەولێری نوێ نزیک کۆمەڵگەی ماس ستی
هەرکۆمپانیایەک ئارەزوومەندە لە بەشداری کردن، دەتوانێت سەردانی مەیدانی بارەگای دەزگای خێرخوازیی بارزانی بکات بۆ وەرگرتنی تەندەر و وردەکاری سەبارەت بە داواکارییەکە لە کاتژمێر 9:00 ی بەیانی تا 1:00 دوای نیوەرۆ .
ڕۆژانی وەرگرتنی تەندەر(25/06/2025 تا 02/07/2025) دەبێت.
یان دەتوانن لە ڕێگای ئەم ئیمەیڵە پەیوەندی بکەن بۆ وەرگرتنی تەندەر procurement.officer@bcf.krd
دوا برواری گەڕاندنەوەی تەندەر لە ڕێکەوتی (02/07/2025) دەبێت. تەندەری پڕکراوە پێویستە پێش کاتژمێر 11:00ی بەیانی بگەڕێندرێتەوە هەمان شوێن.
پڕۆسەی کردنەوەی تەندەرلە لایەن لێژنەیەکی بێ لایەن بەڕێوە دەچێت.
پێویستیەکانی کۆمپانیا بۆ بەشداربوون لە تەندەر.
کۆمپانیای بەشداربوو دەبێ ئەم داواکاریانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بۆ وەرگرتنی تەندەر.
- کۆمپانیا دەبێت لە هەمان بواردا کار بکات .
- ناسنامەی کۆمپانیا (هوية تصنیف الشرکة).
- تابلۆی کارنامە (الشهادة الجداریە).
- فەرمانی کارگێڕی (امر اداري).


