دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دەزگایەکی مرۆیی قازانج نەویستی ناحکومی یە، داوا لە کۆمپانیا تۆمارکراوەکانی بواری (دابینكردنی ئامێری پزیشكی) دەکات بو دابینکردنی ئامێری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سوتاوی و نەشتەرگەری لەسلێمانی
ناوی پڕۆژە: دابینکردنی ئامێری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سوتاوی و نەشتەرگەری لەسلێمانی
شوێن :پارێزگای سڵیمانی، گەڕەکی ئاشتی نزیک قەسابخانەی قوبادی
هەرکۆمپانیایەکی بواری دابینكردنی ئامێری پزیشكی ئارەزوومەندە لە بەشداری کردن، دەتوانێت سەردانی ئۆفیسی سلێمانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بکات بۆ وەرگرتنی تەندەر لە کاتژمێر 9:00 ی بەیانی تاكۆ (2:00) نیوەرۆ .
ڕۆژانی وەرگرتنی تەندەر (24/09/2026 تا 04/10/2026) دەبێت.
یان دەتوانن لە ڕێگای ئەم ئیمەیڵە پەیوەندی بکەن بۆ وەرگرتنی تەندەر admin.slemani@bcf.krd
گەڕاندنەوەی تەندەر لە ڕێکەوتی(05/10/2026) دەبێت، تەندەری پڕکراوە پێویستە پێش کاتژمێر 11:00ی بەیانی بگەڕێندرێتەوە هەمان شوێن.
پرۆسەی کردنەوەی تەندەر بە لێژنە دەبێت لە نزیکترین ماوە دوای گەڕاندنەوەی تەندەرەکان .
“پێویستیەکانی کۆمپانیا بۆ بەشداربوون لە تەندەر”
کۆمپانیای بەشداربوو دەبێ ئەم داواکاریانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بۆ وەرگرتنی تەندەر.
- کۆمپانیا دەبێ لە بواری (دابینكردنی ئامێری پزیشكی) کار بکات.
- ناسنامەی کۆمپانیا (هوية تصنیف الشرکة).
- تابلۆی کارنامە (الشهادة الجداریە).
- فەرمانی کارگێڕی (امر اداری).


