ناونیشانی کارکردن : خۆبەخش.
جۆری گرێبەست: گرێبەستی نێوخۆیی(رۆژانە).
ڕۆژانی کارکردن: بە پێی پێویست.
کاتەکانی کارکردن: بە پێی پێویست.
شوێنی کار: نووسینگەی هەولێر( هەولێر- نوێنەرایەتی سۆران- نوێنەرایەتی بلێ).
٢٠ خۆبەخش لە ناو هەولێر.
١٠ خۆبەخش لە نوێنەرایەتی سۆران.
١٠ خۆبەخش لە نوێنەرایەتی بلێ.
١٠ خۆبەخش لە کەمپەکان.
کرێی هاتوچۆی رۆژانە: ١٠.٠٠٠ د.ع.، دە هەزار دیناری عێراقی.
رەگەز: هەردوو رەگەز.
رێککەوتی راگەیاندن: ٠٣/١٢/٢٠٢٥
دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی (CV): ٠٨/١٢/٢٠٢٥
پوختەی پرۆژەکە:
سالانە دەزگای خێرخوازی بارزانی چەندین چالاکی جۆراوجۆر لە سێکتەرە جیاوازەکان ئەنجام دەدات و رۆڵی بەرچاویشی هەیە لە روبەروبەنەوەی کارەسات و قەیرانەکان و هەمیشە بەوە دەناسرێت کە وەک یەکەمین لایەن هاوکاری و دەستپێشخەری پێشکەش دەکات.بۆ ئەنجامدانی ئەم چالاکیانە و پاراستنی گیانی هاولاتیان لە ئەگەری رودانی هەر روداوێکی نەخوازراوی سروشتی و دەستکرد پێویستی بە ژمارەیەک خۆبەخش هەیە بۆ بەردەوامی دان و باشترکردنی وەلاندانەوەکان.
لە رێگەی ئەو پرۆژەیەوە ئۆفیسی هەولێری دەزگای خێرخوازی بارزانی دەستپێشخەرییەک رادەگەیەنێت بە ئامانجی وەرگرتنی ٥٠ خۆبەخش لە تەواوی نوێنەرایەتی و ناوچەکانی نوسینگەکەی و پێدانی راهێنانی پێویست و شیاو بۆ ئەوەی لە کاتی چالاکی و حالەتی لە ناکاو ئامادە بن و راهێنانیان وەرگرتبێت بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری.
بهرپرسیاریهتیهكان:
- بەشداری کردنی لە کار و چالاکییەکانی ئۆفیس.
- هەر کار و ئەرکێکی دیکە کە لە لایەن بەرپرسی راستەوخۆ پیی دەسپێردرێت.
بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:
- باوەری تەواوی بە کاری خۆبەخشی هەبێت.
- نابێت خۆبەخش پێشینەی تاوانی هەبێت.
- توانای جەستەیی هەبێت و گونجاو بێت بۆ کاری بەهاناوەچوون.
زمان:
- زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنەوه و نووسین و قسه كردن.
سود مەند بوون لە کاری خۆبەخشی لە دەزگای خێرخوازی بارزانی:
- لە کاتی دەمەزراندن بۆ پۆستێکی بەتاڵ وەک کارمەند لە دەزگا مافی راستەوخۆی دەبێت لە بەشداری کردنی لە پرۆسەی دامەزراندن.
- مافی بەشداری کردنی لە چالاکی،کۆر،کۆنفرانس و بەرنامەی کاری دەزگادا هەیە.
- مافی وەرگرتنی بروانامەی هەیە لە مەراسیمێکدا کە سالانە ٣ جار رێک دەخرێت.
- بەژداری کردنی خولی بێ بەرامبەر لەو بوارانە:
- فریاگوزاری سەرەتایی.
- راهێنانی ئاگر کوژێنەوە.
- وێنەگرتن و کاری میدیایی بۆ چالاکییەکان.
- بەرێوبردنی تیم و سەرکردایەتی.
- نوسینی پرۆپۆزال و بەرێوەبردنی چالاکی.
- کارووباری دارایی وسەرچاوەمرۆییەکان لەگەڵ زنجیرەی دابین کردن.
- کاری خۆبەخشی و گرنگی لە ژیانی رۆژانەدا.
- کۆکردنەوەی داتا و زانیاری.
تێبینی:
١ – هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە ماوەی( ٣ هەفتە) لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.
٢ – ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:
- ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
- ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
- ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.


