دەزگای خێرخوازیی بارزانی و کەنیسەی کاتۆلیکی لە شاری تویفنی سویسرا پڕۆژەی هاوبەشیان بۆ هاریكاریی مرۆیی لە داهاتوو تاوتوێ دەكەن

(ئولریخ ڤیکتۆر) نوێنەری کەنیسەی کاتۆلیکی لە شاری تویفنی سویسرا ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی ٧/١٢/٢٠٢٥ سەردانی سەرۆكایەتیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەولێر كرد و لە لایەن موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە گەرمی پێشوازی لێكرا.

لەو دیدارەدا كار و پڕۆژەكانی هاوبەش لە ڕابردوودا خرانە بەر باس و بۆ داهاتووش جەخت لەوە كرایەوە كە كاری پێكەوەیی و پڕۆژەی هاوبەشیان بۆ هاریكاری مرۆیی دەبێت.

کەنیسەی کاتۆلیکی لە شاری تویفنی سویسرا چەندین پڕۆژەی هاوبەشی لە بواری دابینكردنی هاوكاریی خۆراكی و تەندروستی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەبووە و پێشتریش یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنیان بە مەبەستی دروستكردنی بیست خانوو بۆ خێزانی بێسەرپەرشت و ئەوانەی لە دەستی چەكدارانی داعش رزگار بوون، لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی واژۆ كردووە.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest