پڕۆژەی خواردنی گەرم لە هەردوو پارێزگای دهۆک و هەولێر ٢٠١٤

لە شەوی ٣ لەسەر ٤ی مانگی ٨ی ٢٠١٤ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ماوەی هەفتەیەک پڕۆژەی خواردنی گەرمی جێبەجێکرد و ژمارەیەکی زۆر ئاوارە سودمەندبوون، پاشان بەرنامەی خۆراکی جیهانی WFP بڕیاری دا پاڵپشتی دەزگا بکەن، لە دەرئەنجامدا دەزگا پێشنیاری دروستکردنی خواردنی گەرمی کرد، لە کەمپی باجێت کەنداڵا ٢ چێشتخانە، شاریا ٣ چێشتخانە، خانکێ ٣ چێشتخانە، لە هەریەک لە سێمێل، لالش و باتێڵ و کەمپی بەحرکە یەک چێشتخانە کرانەوە.
لە ماوەی ٤٥ رۆژدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی توانی لە هەر رۆژێک نزیکەی ٢٢٠ هەزار ژەمە خواردن پێشکەشی ئاوارەکان بکات و توانرا لەو ماوەیەدا ٩ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار ژەمە خواردن پێشکەشی ئاوارەکان بکرێت.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest