بە پشتیوانیی بەخشەران دابەشكردنی هاوكارییەكانی خۆراكی و ناخۆراكی لە ڕۆژئاوا بەردەوامن و تا ئێستا 12 هەزار و 526 خێزان لە هاوكاريیەكان سوودمەند بوون

دەزگای خێرخوازیی بارزانی، هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕ و دروستبوونی بارودۆخێكی ئاڵۆز و نالەبار و ئاوارەبوونی هەزاران خێزان لە ڕۆژئاوای كوردستان، لەسەر فەرمانی جەنابی سەرۆك بارزانی، هەڵمەتێكی بەرفراوانی بۆ كۆكردنەوەی هاوكارييە مرۆییەكان بۆ ڕۆژئاوای كوردستان دەست پێكرد. دابەشكردنی هاوكارییەكانیش لە لایەن تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە شێوەكی چڕ و پڕ بەردەوامن و ڕۆژانە لە بواری جیاواز خزمەتگوزاری و هاوكارییەكان بە ئاوارەكان پێشكەش دەكرێن.
تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە دابەشكردنی هاوكارییەكان بە سەر ئاوارەكانی ڕۆژئاوا لە شارەكانی(قامشلۆ، دێرك، گركێلەكێ، تربەسپی، عامودا، دێربێسیێ، حەسەكە و عەفرین) بەردەوامن و تا بەرەبەیانی 6ی شوباتی 2026 ئاماری هاوكارييە مرۆییەكان بۆ ڕۆژئاوای كوردستان بەمجۆرە بوون:
361 بارهەڵگر هاوكاريی خۆراكی و ناخۆراكی و پزیشكی و سووتەمەنی بە ڕۆژئاوای كوردستان گەیشتوون.
12 هەزار و 526 خێزان لە هاوكاريیەكان سوودمەند بوون.
325 هەزار 582 لیتر سووتەمەنی دابەش كراون و 8 هەزار و 908 خێزان لێی سوودمەند بوون.
73 هەزار و 12 ژەمە خۆراكی گەرم دابەش كراون.
7 هەزار و 919 كەس چارەسەری پزیشكییان بۆ كراوە.
731 هەلی كار ڕەخسێنراون.
تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كە زیاتر لە 150 کارمەندی گشت نووسینگەكانی دەزگا پێکهاتوون، لە ڕووی خوراكی و تەندروستی و لۆجیستی و مەیدانییەوە خزمەت بە هاووڵاتییانی ڕۆژئاوای كوردستان دەکەن.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی جگە لە پێشکەشکردنی هاوکارییەکان، دەبێتە پردێکی بەهێز لە نێوان خەڵكی ڕۆژئاوا و ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە بتوانێت لە ڕۆژئاوای کوردستان خزمەتی خەڵكی ئاوارە و لێقەوماو بکات.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest