دەزگای خێرخوازیی بارزانی، وەك نەریتێكی هەمیشەیی ساڵانە لە هەموو بۆنە ئایینییەكانی جۆراوجۆری پێكهاتەكانی كوردستان، خزمەتگوزاریی تایبەت پێشكەش دەكات. مانگی پیرۆزی ڕەمەزانیش یەكێكە لەو بۆنە ئایینییانەی موسڵمانان، كە وەك مانگی خێر و بەركەت و دەستگرتنی هەژاران و مانگی بەخشین و چاكەكاری وێنا دەكرێت و دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاریی بەخشەران لەم مانگەدا، كۆمەڵێك هاوكاریی مرۆیی پێشكەش دەكات.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ساڵانە لە مانگی ڕەمەزان بەربانگ و خۆراكی گەرم ئامادە دەكات، ئەمساڵێش بە ئامادەبوونی موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و پارێزگاری هەولێر، هەر لە سەرەتای مانگی ڕەمەزانەوە، پڕۆژەیەکی تایبەتی بە هەماهەنگی لەگەڵ گڕووپی کۆمپانیاکانی گەلیاوە ڕاگەیاند، کە بریتیيە لە پێشکەشکردنی خوانی بەربانگ لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بۆ هەزار کەس كە ڕۆژانە لە باخی شار لە هەولێر پێشكەش دەكرێت و تا كۆتایی مانگی ڕەمەزانیش بەردەوام دەبێت.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە ژێر دروشمی “هاوکاری و برایەتی” و لە چوارچێوەی پڕۆژەكانی مانگی ڕەمەزان، پڕۆژەی پێشکەشکردنی نانی بێبەرانبەری بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان لە سنووری پارێزگای دهۆك دەستپێكرد. پڕۆژەكە لە سەرانسەری پارێزگای دهۆك لە 13 نانەواخانەی(ناوەندی دهۆک، ئاکرێ، بەردەڕەش، شێخان و ئامێدی) جێبەجێ دەكرێت.
ئەم هەڵمەتی خێرخوازییە بۆ ماوەی 15 رۆژ لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بەردەوام دەبێت و زیاتر لە 27 هەزار خێزانی هەژار و کەمداهات. لێی سوودمەند دەبن.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە هاوكاریی ڕێكخراوی(اغصان الکرمە)، لە كەمپی مام ڕەشان لە سنووری پاڕێزگای دهۆك، نانەواخانەیەكی (فڕنی نان) كردەوە. نانەواخانەكە پێنج كەس كاری تێدا دەكەن وبۆ ماوەی شەش مانگ ڕۆژانە هەزار نان بە بێ بەرانبەر بە دانیشتووانی كەمپەكە دەدەن.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، سەرەڕای كەمبوونەوەی هاریكارییە نێودەوڵەتییەكان بۆ ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی كوردستان، بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدایە لە ڕێگە هاوبەشانی و بەخشەرانەوە ئاوڕی زیاتریان لێ بدرێتەوە و خزمەتگوزاریی هەمە جۆریان پێشكەش بكرێت.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سووری ئیماراتی، لە پڕۆژەیەكی هاوبەشدا، لە كەمپی خازر، لە سنووری پارێزگای هەولێر، لە سەرەتای مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە ڕۆژانە خوانی بەربانگ بۆ ٧٥٠ كەس دابین دەكەن. ئەم پڕۆژەیە تا كۆتایی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بەردەوام دەبێت
لە ڕۆژئاوای كوردستانیش پڕۆژەی هاوشێوە ئەنجام دراوە و لە ڕێكەوتی 11/2/2026، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی، كارزان نووری، ئەندامی دەستەی كارگێڕی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی نوێی لە قامشلۆ ڕاگەیاند، كە بریتی بوو لە دابینكردنی نانی گەرم. لە قۆناغی یەكەمیش ڕۆژانە حەوت تۆن ئارد لە سێ نانەواخانەی حكوومی و لە قۆناغی دووەم لە حەوت نانەواخانەی مەدەنی دەكرێتە نان و بەسەر خەڵكی ڕۆژئاوا دابەش دەكرێن.
بە هۆی بەخشینەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان و دەستكراوەیی و دڵكراوەیی بەخشەران، توانراوە 200 تۆن ئارد بۆ فڕنەكان لە قامشلۆ دابین بكرێت، كە دەبێتە 480 هەزار ڕەفتەی نان واتە 3 ملیۆن و 360 هەزار نان، كە بێ بەرانبەر پێشکەش بە خەڵكی شاری قامشلۆ دەكرێن.
ئازیزان(منداڵانی بێباوك)، جگە لەوەی لە ماڵی ئازیزان سەر بە دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە هەموو شێوەیەكی پەروەردەیی، هاوكاریی داریی، هاوكاریی خۆراكی و ناخۆراكی و تەندروستی، خزمەتگوزارییان پێشكەش دەكرێت، لە مانگی ڕەمەزانیش جلوبەرگێ نوێیان بۆ پێشوازی لە جەژن بۆ دابین دەكرێت. هەر لەم چوارچێوەیەدا لە کەشوهەوایەکی تێکەڵ بە دڵۆڤانیدا، نووسینگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە دهۆك، بە بۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، لە ڕێكەوتی 1\3\2026 چالاکییەکی تایبەت و دڵخۆشکەرانەی بۆ 100 منداڵی ئازیز ڕێکخست.
لەو چالاكییە كە لە “فامیلی مۆڵ لە دهۆک بەڕێوەچوو، جگە لە كڕینی جلوبەرگ بۆ ئازیزان، خوانی نیوەڕۆ پێشكەش بە منداڵانی ئازیز كرا.
چالاكیی لەو جۆرە، هەم ڕۆحی هاوکاری و پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی پتەوتر دەكات، هەم دڵی منداڵانی ئازیز لەم ڕۆژانە پیرۆزەدا خۆش دەكات.
هاوكات نووسینگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە دهۆك بە هاوكاریی خێرخوازێك، بە بۆنەی ئامادەكاری و پێشوازی لە جەژنی ڕەمەزان، جلوبەرگی نوێیان بۆ 30 منداڵی ئازیز دابین كرد.
هەروەها نووسینگەی گەرمیانی دهزگای خێرخوازیی بارزانی، به هاوكاریی خێرخوازان، له ساڵیادی 47 ساڵهی ژیان ئاوایی بارزانیی نهمر، هەروەها بۆ ئامادەكاری و پێشوازی لە جهژنی ڕهمهزانی پیرۆز، لە ڕێكەوتی 1/3/2026 جلوبهرگ و پێڵاوی بۆ 47 منداڵی ئازیز لە شارۆچكەی كهلار دابین كرد.
لە كەلار سەبەتەی خۆراك بە خاوەن پێداویستییانی تایبەت پێشكەش كرا
نووسينگەی گەرمیانی دەزگای خێرخوازی بارزانی، لە ڕێکەوتی 9/3/2026، سەبەتەی خۆراكی بەسەر خاوەن پێداویستییانی تایبەت(نابینا) لە كەلار دابەش كرد. لەو چالاكییە 114 خێزان سوودمەند بوون.
لە كەمپی شاریا هاوكاریی جۆراوجۆر بە ئافرەتانی بێهاوژین پێشكەش دەكرێت
دەزگای خێرخوازیی بارزانى، بە هاوكاریی ڕێكخراوی (shelter now)، لە ڕێكەوتی 2/3/2026 لە كەمپی شاریا لە سنووری پارێزگای دهۆك، هاوكاریی خۆراكی و ناخۆراكی بەسەر 163 ئافرەتی بێهاوژین دابەش كرد، هاوكارییەكان بریتی بوون لە (سەبەتەی خۆراك، برنج و بەتانی).
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەردەوامە لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی لە خزمەت ئاوارە و پەنابەر و خەڵكی خۆجێیی، هەر لەم چوارچێوەدا، بەردەوام لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ڕێكخراو و كەسایەتی و كۆمپانیاكان، بۆ دابینكردنی هاوكاریی جۆراوجۆر بۆ ئاوارە و پەنابەران و خەڵكی خۆجێیی، بەتایبەت لەو كاتەی كە هاوكارییەكانی ئاژانسەكانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان كەمی كردووە و نەماوە.
پڕۆژەی نوژین
پڕۆژەی نوژین، كە ساڵانە لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ئەنجام دەدرێت، یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی دەزگای خێرخوازيی بارزانی و لە ساڵی 2021 تا ئێستا 64 خێزان لێی سوودمەند بوون، کە 12 خێزانی هی ئەمساڵن (2026)، لەو پڕۆژەیەدا، گۆڕانكاریی بنەڕەتی لە ژیانیان كراوە، نیاز وایە پڕۆژەكە لە دوای ڕەمەزانیش بەردەوام بێت و خێزانی نیازمەندی زیاتر لێی سوودمەند دەبن.
دابەشكردنی سەبەتەی خۆراك بەشێكی بەرچاوە لە هاوكارییە مرۆییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەتایبەتی لە مانگی ڕەمەزان لە شار ناوچە جیاوازەكان ئەم هاوكارییە دابەش دەكرێن.
نووسینگەی گەرمیانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، لە ڕێکەوتی 2/3/2026 سەبەتەی خۆراکی بەسەر 130 خێزانی هەژار و کەمداهات لە قەزای کفری دابەش کرد.
هەر لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، لە ڕێکەوتی 3/3/2026 سەبەتەی خۆراکی بەسەر 150 خێزانی هەژار و کەمداهات لە شارۆچكەی خانەقين دابەش کران.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی شەهیدان و ئەنفالکراوان لە هەولێر، لە ڕێكەوتی 4/3/2026 سەبەتەی خۆراك و كارتۆنی بەرهەمەكانی (كۆمپانیای زۆم)ی بە سەر خێزانی سەربەرزی شەهیدان دابەش كرد.
دەزگاى خێرخوازيى بارزانى، بە هاوكاریی ڕێكخراوی (شعاع الامل)، لە ڕێكەوتی 25/2/2026 لە كەمپی حەسەن شام U3 لە سنووری پارێزگای هەولێر، تێنووسی قەرزەکانی بۆ 20 خێزان لە ماركێتی كەمپەكە سڕییەوە.
هەر لە مانگی ڕەمەزان، نووسینگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە دهۆك، كۆمەڵێك هاوكاریی جۆراوجۆری بە خانەی بەساڵاچووان لە دهۆك پێشكەش كرد. هاوكارییەكان بریتی بوون لە (دۆشەك، بەتانی، بالیف، كارتۆنی تەندروستی و خاوێنكردنەوە و پێداویستیی بەساڵاچووان.
خانەی بەساڵاچووان لە دهۆك، ٢٥ بەساڵاچووی لەخۆی گرتووە، کە ١٣یان ئافرەتن و ١٢یان پیاون.
بەساڵاچووان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، ئەو چین و توێژە بەڕێزەن كە هەرگێز دەزگای خێرخوازیی بارزانی فەرامۆشی نەكردوون و خزمەتگوزاریی جۆراوجۆریان پێشكەش دەكات.
لە ڕۆژئاوای كوردستانیش هەر لەم مانگەدا خزمەتگوزاریی جۆراوجۆر پێشكەش كراون.
لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان خوانی بەربانگ بەسەر 1200 كەس دابەش کران، كە لە ناو قوتابخانەکانی قامشلۆ نیشتەجێن. هەورەها ژەمە خۆراكی گەرمیان بەسەر 420 كەسی ئاوارە لە قوتابخانە و مزگەوتەكانی دێرك دابەش كرد.
تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە درێژەی دابەشكردنی هاوكارییەكان لە ڕۆژئاوای كوردستان، لە كەمپی نەورۆز لە دێرك، سەبەتەی خۆراكیان بەسەر 1،240 خێزان دابەش كرد.
تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە درێژەی هاوكارییەكانی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان، لە یەكەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان (18/2/2026) لە قامشلۆ هاوكاریی جۆراوجۆریان پێشكەش بە 955 خێزان كرد.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، پلانێكی پێشوەختە و تیمێكی تەواو ئامادە و بەئەزموون و سیستمێكی لۆجیستی، لە كەمتر لە ٢٤ كاتژمێردا سنوورەكانیان تێپەڕاند و یەكێك لە پڕشنگدارترین لاپەڕەكانی كاری مرۆیی كوردستانیان تۆمار كرد، كە گەیشتنی كاروانە گەورەكانی هاوكاری بوو بۆ ڕۆژئاوای كوردستان. تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی تا ئێستا 433 بارهەڵگری گەورەی هاوكارییەكانی هەرێمی كوردستانی گەیاندووەتە ڕۆژئاوا، 394 هەزار 475 لیتر سووتەمەنی دابەش كراوە, زیاتر لە یەك ملیۆن نانی بێ بەرانبەر دابەش كراوە و پڕۆژەكەش بەردەوكامە. 9 هەزار 335 كەس چارەسەری پزیشكییان پێشكەش كراوە. هەزار و 858 هەلی كاریش دروست بوون.
دەزگای خێرخوازی بارزانی، لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بەردەوامە لە پێشکەشکردنی هاوکارییەكان كە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی كوردستانیش لەخۆ دەگرێت.
ئا: سالار بابەشێخ

































