لەژێر ڕێنمایی و چاودێریی نووسینگەی ڕێزدار مەلا مستەفا بارزانی، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی سویس كرۆسی مرۆیی سویسری Swisscross، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان (KHCMS) ، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن (MoU) بۆ بەردەوامی و پەرەپێدانی پڕۆژەی سەنتەری نایابی بۆ چاودێری ئاڵۆز لە کوردستان نوێ كرایەوە.
ئەم هەنگاوە گرنگە دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی هەموو لایەنە هاوبەشەکانە بۆ پەرەپێدانی سیستەمی چاودێریی تەندروستیی پسپۆڕی، بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان دامەزراوە پەیوەندیدارەکان و فراوانکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییە تایبەتەکان، بۆ ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە چاودێری و چارەسەری هەیە لە هەرێمی کوردستان.
لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، لە چوارچێوەی ئەم پڕۆژە هاوبەشەدا، نزیکەی 1500 چارەخواز، پشکنینی پسپۆڕییان بۆ ئەنجام دراوە و نزیکەی 500 نەشتەرگەریی پسپۆڕی بە سەرکەوتوویی ئەنجام دراون.
ئەم هاوكارییە مرۆییە بووەتە هۆی دابینکردنی خزمەتگوزارییەکی تەندروستیی ژیانبەخش بۆ سەدان خێزانی لێقەوماو و کەمداهات، كە بە بێ بەرانبەر، هیوای نوێی بۆ ژیانیان گەڕاندووەتەوە.
نوێکردنەوەی ئەم یاداشتنامەیە هەنگاوێکی ستراتیژیی گرنگە بۆ بەردەوامیی ئەم دەستکەوتانە و فراوانکردنی خزمەتگوزارییە پسپۆڕییەکان، بە شێوەیەک کە ژمارەیەکی زیاتر لە چارەخوازان بتوانن سوود لە خزمەتگوزارییە تەندروستییە باڵاکان وەربگرن.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، هەمیشە باوەڕی بە گرنگیی هاوبەشی نێودەوڵەتی و هاوکاریي نێوان دامەزراوەکان هەبووە، ئەم پڕۆژەيەش نموونەیەکی سەرکەوتووی ئەو هاوبەشییەیە کە بە ئامانجی خزمەتکردنی مرۆڤ و پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان ئەنجام دەدرێت.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، سوپاس و پێزانین ئاراستەی ڕێزدار مەلا مستەفا بارزانی، ڕێکخراوی Swisscross، وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان (KHCMS)، هەموو پزیشکان، کادری تەندروستی، هاوبەشان و کارمەندانی پەیوەندیدار دەکات، کە بە هەوڵ و دڵسۆزی و پابەندبوونیان بە ئەرکی مرۆیی، بەردەوام بوون لە دابینکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و هیوابەخشین بە هەزاران چارەخواز و خێزانی نیازمەند.







