كردنەوەی خولەكانی جۆراوجۆر له ناو كهمپی ئاواره و پهنابهران بهردهوامه و تهنیا لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ (2026) زیاتر له 600 كهس له خولەكانی پیشەیی، پەروەردەیی، هونەری و… هتد سوودمهند بوون.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، سەرەڕای نەمانی هاوكاریی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، لە كردنەوەی خولەكانی پەروەردەیی، پیشەیی، هونەری و…هتد، لەناو كەمپەكانی ئاوارە و پەنابەران و لە دەرەوەی كەمپەكانیش بەردەوامە، ئەو خولانەش كاریگەریی بەرچاویان لە ژیانی بەشداربووانی خۆلەكان هەبووە.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، هەر لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ (2026)، جگە لە كردنەوەی خولەكانی فریاگوزاریی سەرەتایی و فریاكەوتنی خێرا و پێشكەشكردنی سیمینارەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەركان كە هەزاران كەس لێی سوودمەند بوون، لە كەمپەكانی ئاوارە و پەنابەران و لە دەرەوەی كەمپەكانیش توانیویەتی لە خولەكانی پیشەیی، پەروەردەیی، هونەری و نەهێشتنی نەخوێندەواری، 602 كەس سوودمەند بكات.
خشتهی شوێن و جۆری خولهكان و ژمارهی سوودمهندان:
| شوێن | جۆری خول | سوودمەند | رێکەوت |
|---|---|---|---|
| کەمپی کەورگۆسک | فێربوونی سەرتاشین | 10کەس | 3/6/2026 |
| کەمپی باریکە | دروومان و كاری دەستی | 36 ئافرەت | 14/6/2026 |
| کەمپی دارە شەکران | زمانی ئینگلیزی | 15 منداڵ | 15/6/2026 |
| کەمپی کەورگۆسک | زمانی ئینگلیزی | 18 منداڵ | 15/6/2026 |
| کەمپی کەورگۆسک | کاری دەستی | 11 ئافرەت | 11/6/2026 |
| کەمپی باسرمە | دروومان | 12 ئافرەت | 17/6/2026 |
| کەمپی قوشتەپە | مۆسیقا، كۆمپیتەر و وێنەكێشان | 83 کەس | 21/6/2026 |
| کەمپی گەویلان | بیرکاری | 12قوتابی | 22/6/2026 |
| ئامێدی | دروومان | 15ئافرەت | 23/6/2026 |
| ئاکرێ | Stress Management | 25فەرمانبەر | 24/6/2026 |
| دهۆک | First Aid | 285 فەرمانبەر | 24/6/2026 |
| کەمپی ئاکرێ | زمانی ئینگلیزی | 25قوتابی | 28/6/2026 |
| کەمپی باسرمە | سیمینار | 30کەس | 30/6/2026 |
| کەمپی دومیز 1و 2 | خولی پیشەیی كامێرای چاودێری | 26کەس | 28/6/2026 |
| کۆی گشتی سوودمەندان | 602 کەس | ||
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە جۆراوجۆرەکانی پشتی بە ستانداردی کاری ڕێکخراوەیی جیهانی بەستووە، بەپێی ئەو سێکتەرانەش کاری کردووە كە لە جیهاندا سەرکەوتوو بوون، لە پاڵ ئەوەشدا ئەو بوارانەی کە کۆمەڵگەی ئێمە پێویستیەتی پلانی بۆ داناوە، پاشان بڕیاری لەسەر دراوە كە بە شێوەیەکی بەردەوام کاری لەسەر بکات.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بایەخی زۆری بەدروستکردنی بنکەو سەنتەرە ڕۆشنبیری و هونەری و پیشەییەکان داوە، به تایبهتی له كهمپهكانی ئاواره و پهنابهران، کە تیایاندا دەیان جۆر خول و ڕاهێنان بۆ فێرخوازان دەکرێنەوە و لەو ڕێگەیەوە دەتوانن ببنه خاوهن کار و پیشەیەک بۆ خۆیان دهستهبهر بکەن، به جۆرێك كه داهاتی تایبهت به خۆیان ههبێت.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە ڕێگەی ناوەندەكانی ڕۆشنبیری و مەشقە پیشەییەكانیەوە ساڵانە بە سهدان خولی پیشهیی(كۆمپیوتەر، دروومان، كارەبا، بەرهەمهێنانی خۆراك، كاری دەستی و…هتد) بۆ فێرخوازان دهكاتهوه.
ئا: سالار بابهشێخ




















