ڕاگەیاندنی تەندەر -دروستکردنی دیزاینی ناوەوەی (سەنتەری هۆشیاری و شیاندنەوەی توشبوانی مادە هۆشبەرەکان).

دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دەزگایەکی مرۆیی قازانج نەویستی ناحکومی یە، بانگهێشتی پێشکەشکردنی تەندەر دەکات بۆ بەشداری کردن لە تەندەری دیزاینی ناوەوەی (سەنتەری هۆشیاری و شیاندنەوەی تووشبووانی ماددە هۆشبەرەکان).
ناوی بابەت:دروستکردنی دیزاینی ناوەوەی (سەنتەری هۆشیاری و شیاندنەوەی تووشبووانی ماددە هۆشبەرەکان).
شوێن: پارێزگای هەولێر، گەڕەکی هەولێری نوێ نزیک کۆمەڵگەی ماس ستی

هەرکۆمپانیایەک ئارەزوومەندە لە بەشداری کردن، دەتوانێت سەردانی مەیدانی بارەگای دەزگای خێرخوازیی بارزانی بکات بۆ وەرگرتنی تەندەر و وردەکاری سەبارەت بە داواکارییەکە لە کاتژمێر 9:00 ی بەیانی تا 1:00 دوای نیوەرۆ .
ڕۆژانی وەرگرتنی تەندەر (30/08/2026 تا 03/09/2026) دەبێت.
یان دەتوانن لە ڕێگای ئەم ئیمەیڵە پەیوەندی بکەن بۆ وەرگرتنی تەندەر procurement.officer@bcf.krd
دوا بەرواری گەڕاندنەوەی تەندەر لە ڕێکەوتی(03/09/2026) دەبێت. تەندەری پڕکراوە پێویستە پێش کاتژمێر 11:00ی بەیانی بگەڕێندرێتەوە هەمان شوێن.
پڕۆسەی کردنەوەی تەندەرلە لایەن لێژنەیەکی بێ لایەن بەڕێوە دەچێت.

                              پێویستیەکانی کۆمپانیا بۆ بەشداربوون لە تەندەر.
کۆمپانیای بەشداربوو دەبێ ئەم داواکاریانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بۆ وەرگرتنی تەندەر.

  • بەشداربوو دەبێت بە شێوەیەکی یاسایی تۆمارکراو و مۆڵەتپێدراو بێت بۆ کارکردن لە عێراق/هەرێمی کوردستان.
  • ئەزموونی سەلمێنراو لە دیزاینی ناوەوە، ئەندازیاری بیناسازی یان خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکان.
  • پڕۆژەی هاوشێوە، لە ماوەی 5 ساڵی رابردوو.
  • تیمی تەکنیکی شارەزا.
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest