لە پێشوازیی جەژنی پیرۆزی قورباندا زیاتر لە 4 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بەسەر ئازیزاندا دابەش دەكرێت

بە ئامادەبوونی بەڕێزان موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ئەحمەد ئەلزاهیری كونسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەرێمی كوردستان، رۆژی 2ی6ی2024 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەیی پڕۆژەی دابەشكردنی مووچەی ئازیزان راگەیەندرا.
لەم پڕۆژەیەدا، كە هاوكاتە لەگەڵ پێشوازیی لە جەژنی قوربانی پیرۆز، دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF) بە هاوبەشیی مانگی سووری ئیماراتی و خێرومەندانی ناوخۆی كوردستان، بڕی(4،575،145) دۆلار بە سەر منداڵانی ئازیز (بێباوك) لە هەرێمی كوردستان و عێراق دابەش دەكات.
بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، وێڕای بەخێرهاتنی ئامادەبووان، لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكان، سەرەتا باسی ئەوەی كرد، كە پڕۆژەیەكی وا گەورە و ئاوڕدانەوە لە منداڵانی ئازیز(بێباوك) جێی شانازیی هەموو خەڵكی كوردستانە و بەتایبەتی مایەی شانازییە بۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی كە توانیویەتی ئیدارەی ئەو پڕۆژە گەورەیە بكات. گوتیشی: “جەنابی سەرۆك بارزانی لە دامەزرانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ئێمەی راسپاردووە، كە پردێك بین لە نێوان خەڵكی خێرومەند و وڵاتانی هاریكاریبەخش و خەڵكی هەژار و كەم دەرامەت، ئێمەش هەموو توانای خۆمان بەكار هێناوە، كە ئەو پردە متمانە پێكراوە بین و بە خۆشحاڵییەوە ساڵ بە ساڵ، پڕۆژەكانی هاوبەشمان لەگەڵ وڵاتانی هاریكاریبەخش و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و كۆمپانیا و سەرمایەدارانی كوردستان زیاتر دەبێت. ئێمە ساڵانە هەوڵمان داوە، كە جەژن و بۆنە تایبەتییەكان تێكەڵ بە پڕۆژە و كارە خزمەتگوزارییەكانمان بكەین. ئێستاش بە بۆنەی نزیكبوونەوە لە جەژنی قوربانی پیرۆز، دەزگای خێرخوازیی بارزانی درێژە بەو پڕۆژە گەورە و فراوانە دەدات، كە پڕۆژەی ئازیزانی كوردستانە و لە ساڵی 2012ـەوە ئەو پڕۆژەیە بە سەرپەرشتیی جەنابی كاك مەسرور بارزانی سەرۆكی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەستی پێكردووە. سەرەتا لەگەڵ مانگی سووری ئیماراتی ئەو پڕۆژەیەمان راگەیاند، كە بە خۆشحاڵییەكی زۆرەوە توانرا، لەگەڵ كۆمپانیاكانی كوردستانیش ئەم پڕۆژەیە درێژەی پێبدەین، كە ئێستا جگە لە هەموو پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، پەلوپۆی هاویشتووە بۆ پارچەكانی دیكەی كوردستان و پارێزگاكانی عێراقیش، هەروەها جەنابی كاك مەسرور بارزانی خوازیاری ئەوە بوو، كە هەموو منداڵێكی ئازیز لەو پڕۆژەیە سوودمەند بێت”.
بەڕێز ئەحمەد ئەلزاهیری كونسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەرێمی كوردستان، لە سەرەتای لێدوانەكەیدا، پاش بەخێرهاتنی ئامادەبووان، ئاماژەی بەوە كرد، كە “وڵاتی ئیماراتی عەرەبی لەم پڕۆژە مرۆییە گەورەیە كە دەزگای خێرخوازیی بارزانی ناوی ناوە(ئازیزان)، بەردەوام دەبێت”. گوتیشی: “ئەمڕۆ ئامادەبوونمان لێرە، نیشانەی بەردەوامیمانە لە پاڵ برایانمان لە ئاوارە و پەنابەران و هەروەها چینەكانی دیكە لە هەرێمی كوردستان وەكوو ئازیزان و هەوڵیش دەدەین، لە ساڵانی داهاتوو ئەو بڕە پارەیە زیاد بكەین، بۆ ئەوەی زۆرترین منداڵی بێباوك و ئازیز لەخۆ بگرێت. هیوادارین دوای دەرچوونیان لە خوێندن و دامەزراندنیان، بەرەوپێشچوونیان لە هەموو لایەنێكەوە بەردەوام بێت، بۆ ئەوەی ببن بە كەسانێك كە داهاتوویەكی باشیان لە هەرێمی كوردستان هەبێت”.
كونسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەرێمی كوردستان، ئەوەشی راگەیاند كە لە ماوەی ساڵانی داهاتووشدا پرۆژەی هاوبەشیان لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەبێت، چ لە رووی گەشەپێدان، یان مرۆیی و گوتیشی: “ئێمە هاوبەشێكی ستراتیژین لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ هاریكاریی مرۆیی. هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكەم، بۆ هەوڵ و كۆششی لە ئیدارەكردنی كەمپەكانی ئاوارە و پەنابەر، ئەمانەش هەوڵێكن لەوانەیە كەسانێك پێی نەزانن، بەڵام ئێمە بە هۆی كاركردنی مانگی سووری ئیماراتی و دەزگای خێرخوازیی بارزانی، كاریگەریی ئەو هاوكارییانە دەبینین لەسەر خزمەتكردنی چینێك كە پێویستی بە چاودێری و پاڵپشتی هەیە”.
هەر لەو كۆنگرە رۆژنامەییەدا، سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، پڕۆژەكەی بە پڕۆژەیەكی “گشتگیر، جۆری، پەروەردەیی و زۆر كاریگەر” لە قەڵەم دا، جەختی لەوەش كردەوە، كە چەندین ناوەندی جیهانی توێژینەوەیان لەسەر ئەو پڕۆژەیەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كردووە. بەتایبەتی كە ژمارەی منداڵانی ئازیز زۆرە و بایەخی تەواویش بە خوێندنیان دراوە. یەكێك لە مەرجەكانی سوودمەندیش ئەوەیە بخوێنێت و لە خوێندن بەردەوام بێت. دواتر تیشكی خستە سەر وەردەكاریی پڕۆژەكە كە لە چەند رۆژی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچەی ئازیزان دەكرێت و شوێن و بڕی پارە و ژمارەی ئازیزانی سوودمەندبووی بەمجۆرە خستەڕوو:

مووچه‌ی ئازیزانی مانگی سووری ئیماراتی
ئۆفیسپارە بە دۆلار ژماره‌ی ئازیزان
1هەولێر1,077,3093,568
2دهۆك859,7992,733
3سلێمانی529,6811,882
4كەركووك301,5601,054
5گەرمیان549,3241,739
6هەڵەبجە41,770160
7نەینەوا - مووسڵ64,752231
8ئەنبار- بەغدا - تكریت127,230408
كۆی گشتی3,551,42511,775
مووچەی ئازیزانی كوردستان
ئۆفیسپاره‌ به‌ دۆلارژماره‌ی ئازیز
1هەولێر240,000800
2دهۆك178,200594
3سلێمانی165,900553
4گەرمیان136,200454
5كەركووك193,500645
6شنگال78,300261
7هەڵەبجە16,50055
8عەفرین15,120108
كۆی گشتی1,023,7203,470
جۆری كەفالەتكراوژ.ئازیزبڕی پارە
مانگی سووری ئیماراتی11,7753,551,425
كوردستان3,4701,023,720
كۆی گشتی15,2454,575,145
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest