دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سنووری عەفرین هاوکاریی دارایی بەسەر منداڵانی ئازیز دابەش دەكات

نووسینگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە عەفرین، لە چوارچێوەی پڕۆژەی ئازیزان  – كوردستان و لە بەردەوامیی پڕۆژەكانی ماڵی ئازیزان لە تەواوی گوند و شارەدێكانی عەفرین، لە ڕێكەوتی ١٢/١٢/٢٠٢٥ هاوكاریی دارایی بەسەر ١٩٢منداڵی ئازیز(بێباوك) لە سنووری عەفرین دابەش كرد.

ماڵی ئازیزان لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ژێر دروشمی “بە هاوكاریی هەر منداڵێكی ئازیز داهاتوویەكی گەشتری بۆ دروست دەكەیت”، لە چەندین سێكتەری جیاواز خزمەتی ئازیزان(منداڵانی بێباوك) و ئافرەتانی بێهاوژینی كردووە، لەوانە:

 دابینكردنی مووچە و هاوكاریی دارایی بۆ ئازیزان(منداڵانی بێباوك) و ئافرەتانی بێهاوژین.
خەڵاتكردنی قوتابیانی ئازیزی سەركەوتوو.
دابینكردنی جلوبەرگ و جانتا و پەڕاوگە و پێداویستیی خوێندن بۆ ئازیزان.
دڵخۆشكردنیان بە سەردانی مەلەوانگە و پارك و گۆڕەپانی ئەسپسواری و سەیرانگەكان.
دابینكردنی سەبەتەی خۆراكی وشك، خۆراكی گەرم و بەخشینی گۆشتی قوربانی.
دابینكردنی كارتی بیمەی تەندروستی بۆ ئازیزان.
ئەنجامدانی پشكنین و نەشتەرگەری و چارەسەری پزیشكی بۆ ئازیزان.

لە داوای كارەساتە سرووشتییەكانی بوومەلەرزە و بەهاناوەچوونی لێقەومان و كردنەوەی نووسینگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە عەفرین، ئازیزان و قوتابیانی سنووری “عەفرین”یش لە هاوكاریی دارایی و هاریكاریی جۆراوجۆری ماڵی ئازیزانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی سوودمەند بوون.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest