ناونیشانی کارکردن: کارمەندی سەرچاوەمرۆییەکان
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار: سەرۆکایەتی دەزگا-بەشی سەرچاوەمرۆییەکان- هەولێر
مووچەی مانگانە: ١،٠٥٠،٠٠٠ دیناری عێراقی (لێبڕینی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەخۆ دەگرێت)
پلە: ٧
رەگەز: بۆ هەردوو رەگەز
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ١٦/١٢/٢٠٢٥
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنCV: ١٨/١٢/٢٠٢٥ تاوەکو کاتژمێر ١٢:٠٠ ی نیوەڕۆ.
أ/ بهرپرسیاریهتیهكان:
- تەواوی كاروبارەكانی تایبەت بە كارمەندانی دەزگا رایی دەكات.
- كاركردن بە رێنماییەكانی بەرپرسی راستەوخۆی خۆی لە جێبەجێكردنی مامەڵەكانی دامەزراندن و كۆتاییهێنان بە راژە، بە جۆرێك هاوتا بێت لهگهڵ یاسای كاری عێراقی و سیاسەتی دەزگا لە هەرێمی كوردستان.
- رێكخستن و نوێكردنەوەی داتابەیسی كارمەندانی دەزگا.
- ئامادهكردن لیستی مووچهی كارمهندانی دهزگا (Payroll).
- ڕێكخستن و چاككردنی مووچه و شایسته داراییهكانی كارمهندان به گوێرهی دواین ئامار/ داتا.
- رێبهریكردنی كارمەندی نوێ بۆ نیشاندان و ناساندنی بەشە جیاوازەكانی دەزگا و چالاكییەكانیان.
- ئامادەكردنی رەشنووسی گشتاندنەكان بۆ تەواوی بابەتەكان كە پەیوەندی بە كاروباری كارمەندان هەیە بە گوێرەی رێنماییەكانی بەرپرسی راستەوخۆ.
- چاپكردنی وەڵامی سكاڵای كارمەندان و بەرزكردنەوەی بۆ بەرپرسی راستەوخۆ و دڵنیابوونەوە لە وەڵامدانەوەی خێرا بۆ دەستەبەركردنی بەدەستهێنانی رەزامەندی كارمەندان.
- هەماهەنگیكردن لەگەڵ کارمەندی ئەرشیف بۆ پاراستنی فایلی بەرایی كارمەندان.
- سەرپەرشتیكردنی دۆسیەی خۆبەخشان و (سی ڤی)یەكانیان لە پێگەی ئەلیكترۆنی دەزگاكە و ناردنیان بۆ بەشی داواكراو.
- رێكخستن و نوێكردنەوەی داتابەیسی خۆبەخشانی دەزگا.
- سەرپەرشتیكردنی تۆماری ئامادەبوونی رۆژانە و راپۆرتی خۆبەخشان بۆ دەزگا.
- دڵنیابوونەوە لە دەرچوواندنی پێناسەی تەواوی خۆبەخشان لە بارەگای سەرۆكی دەزگا و ئۆفیسهكانی سەر بە دەزگا
- هەر ئەرك و بەرپرسیارێتییەکی تر کە لەلایەن بەڕێوەبەری راستەوخۆی پێی رادەسپێرێت.
بڕوانامەی زانستی:
- بەکالۆریۆس بەلایەنی کەمەوە.
بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:
- بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی (زۆر باش)
- لێهاتووی لە هەماهەنگی و پەیوەندیکردن بە ئەوانی دیکە.
- ئەزموونی لە دوو ساڵ کەمتر نەبێت لە بواری پەیوەندیدار.
زمان:
- زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی عه ره بی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
تێبینی:
١ – هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.
٢ – ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:
- ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
- ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
- ئەگەر قوتابی بێت.
- ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.6


