هەلی کار – خۆبەخش

ناونیشانی کار: خۆبەخش
ماوەی کارکردن: دوو مانگ
ژمارەی خۆبەخش: (٥) خۆبەخش
رەگەز: نێر
کاتەکانی کارکردن: 08:30 بەیانی بۆ 04:00 ئێوارە
شوێنی کارکردن: هەولێر
رێکەوتی راگەیاندن: 2022-07-13
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی CV: 2022-07-16

مەبەست: بە مەبەستی سەرپەرشتی کردن و ڕایی کردنی کارەکانی پڕۆژەیەکی نۆژەنکردنەوە و ئامادەکردنی راپۆرتی بەڕێوەچوونی کارەکانی، دەزگای خێرخوازی بارزانی پێویستی بە (٥) خۆبەخش دەبێت لە سنووری پاڕێزگای (هەولێر) بۆ ماوەی دوو مانگ.

 

 تێبینی:

 • دەزگای خێرخوازیی بارزانی بڕی (200$) وەک خەرجی بەرامبەر هاتوچۆ کردنی خۆبەخشان لە ئەستۆ دەگرێت.

 • دوای چاوپێکەوتن و وەرگرتنی خۆبەخش زانیاری تەواو دەدرێت پێیان سەبارەت بە چۆنییەتی ئەنجامدانی چالاکییەکانی پڕۆژەکە.

مەرجەکان:

 • دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاری بێت یاخود لە مەجالی کاری ئەندازیاری و مەیدانی کاری کردبێت.

 • شارەزایی هەبێت لە ئامادەکردنی ڕاپۆرت .

 
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest