شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد

شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد و لە لایەن سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشوازیان لێكرا.
بە مەبەستی زیاتر ھەماھەنگی و خزمەتکردنی مرۆڤایەتی شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد.
لە رێكەوتی 5/7/2022 شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆكایەتی بەرێز ڤیان سەبری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. ولە لایەن بەرێز سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشوازیەكی گەرمیان لێكرا.
لە دیدارێكی نێوانیاندا تیشك خرایە سەر كاری خێرخوازی بە گشتی و چۆنیەتی گەیاندنی هاوكاری بە كەسانی كەمدەرامەت و هاوكاریكردنی ئاوارە وپەنابەران، هەروەها ھاوکاری بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ خەڵکانی پێویست بە ھاوکاری رادەستی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد.
لەلایەن خۆیەوە بەرێز موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەم هەڵوێستەی بەرز نرخاند و دوپاتی کردەوە کە گیانی بەخشین كلتوری رەسەنی نەتەوەی كوردە وپێویستە پالپشتی لێبكرێت و ببێتە نەریتێكی چەسپاو لە نێو خەلكیدا.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest