هەلی کار – کارمەندی پێشکەوتووی کڕین

ناونیشانی کارکردن: کارمەندی پێشکەوتووی کڕین
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار: بەشی کارووباری دارایی / سەرۆکایەتی دەزگا.
رەگەز: نێر
پلە: ٦
مووچەی مانگانە: ١،٢٥٠،٠٠٠ دیناری عێراقی
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ٢٧/٠٢/٢٠٢٣
دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی CV: ٠٣/٠٣/٢٠٢٣

   أ/ به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان:

  • جێبه‌جێكردنی پلانی پێداویستیی ساڵانه‌ی ده‌زگا كه‌ پێویسته‌ دابین بكرێن.
  • دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ده‌زگا له‌ كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزارییه‌كان بازاڕی ناوخۆیی و سه‌رپه‌رشتیكردنی جێبه‌جێكردنی رێكاره‌ تایبه‌ته‌ به‌ كڕینی راسته‌وخۆ یان له‌ رێگه‌ی داواكردنی پسووله‌ی پێشوه‌خته‌ی نرخ به‌ گوێره‌ی رێنماییه‌ كارپێكراوه‌كان له‌ ده‌زگا و به‌ سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ تایبه‌ت.
  • دابینكردنی پێداویستییه‌كان له‌ كه‌لوپه‌ل و ئامێر و ئامرازه‌كانی پێویست به‌ گوێره‌ی رێكاره‌كانی كڕین.
  • جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی راده‌ستكردنی كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزاری‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی پێكهێنراو بۆ وه‌رگرتن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ و دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ هاوتاكردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی و چه‌ندێتی نرخه‌ دیاریكراوه‌ له‌ داواكردنی كڕین.
  • لێكۆڵینه‌وه‌ و پێداچوونه‌وه‌ له‌ پسوله‌ی دابینكه‌ران بۆ دڵنیابوون له‌ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كان و چه‌ندایه‌تی هاتوو‌ له‌ داواكردنی كڕین به‌ر له‌ ناردنیان بۆ به‌رپرسی كۆگاكان بۆ داخلكردنیان.
  • به‌شداریكردن له‌ ئه‌ندامێتی لێژنه‌ی كڕین و ئاماده‌كردن و چاپكردنی بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی و به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردن و پاراستنی به‌ڵگه‌نامه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه‌هه‌مان په‌یوه‌ندییان هه‌یه‌.
  • هه‌ر ئه‌رك و به‌رپرسیارییه‌تییه‌یه‌كی دیكه‌ كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری راسته‌وخۆی پێی راده‌سپێردرێت.

 

  بڕوانامەی زانستی:

  • بەکالۆریۆس .

   بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:

  • ئەزموونی له دوو ساڵ کەمتر نەبێت.
  • بەکار هێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی (زۆر باش).
  • توانای ئاماده‌كردنی نووسراو و فه‌رمانی كڕین و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان به‌شێوه‌ی پسپۆری و ورد، بۆ ئه‌وه‌ی دوور بكه‌وێته‌وه‌ له‌ لێكه‌وته‌ی كارگێڕیی و یاسایی.

   زمان:

  • زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی عه ره بی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كرد
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest