هەڵمەتە فریاگوزارییەكانی (BCF) لە توركیا و سووریا بەردەوامە

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی(BCF)، هەر لە رۆژی روودوای كارەساتباری بوومەلەزەكان لە توركیا و سووریا (6/2/2023)، تیمەكانی فریاكەوتنی خۆی خستە ئامادەباشی و بە خێرایی رەوانەی شوێنی رووداوەكانی كردن.
لە دەستپێكی هەڵمەتی فریاكەوتنی تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە توركیا و باكووری كوردستاندا، جگە لە دابینكردنی خۆراك، جلوبەرگ، گەرمكەرەوە و خێوەت بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزە، ستافی پسپۆڕی پزیشكی و دەرمانیش بۆ چارەسەری برینداران دابین كرا.
هاوكات دەزگای كاره‌سات و دۆخه‌ له ‌ناكاوه‌كان له‌ توركیا(ئافاد)، ئاسانكاری بۆ تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كرد، بۆ ئەوەی بەهانای قوربانییانی بوومەلەرزەكانی رۆژئاوای كوردستانیشەوە بچن و لەوێش بتوانن زیاتر ھاوکاری بە لێقەوماوان بگەیێنن و لە گەیاندنی پەیامی مرۆڤایەتی و خزمەتکردن بەردەوام بن.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی یەکەمین رێکخراوی جیھانی بوو، ھاوکاری بە شاری عەفرین گەیاند. جگە لە فریاكەوتن و خزمەتگوزاری بۆ زیانبەركەوتووانی بوومەلەرزەكان و پێشكەشكردنی خواردەمەنی و ژەمە خۆراكی گەرم، زیاتر لە 500 خێوەتیان لە رێگەی موختاری گوندەكانەوە بۆ خەڵكی لێقەوماوی گوندەكانی سەربە عەفرین دابین كرد. هەروەها رێككەوتی 22/2/2023 لە سەمسوور کەمپێکی بۆ خێزانە زیانبەرکەوتووەکانی بوومەلەرزە دروست كرد.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە كەمتر لە ماوەی سێ هەفتەدا (6/2/2023 تا 26/2/2023 ئەم خزمەتگوزارییانەی لە(دیاربەكر، مەلاتیا، ئورفا، مەرەش، سەمسوور، دیلۆك، ئەدەنە و عەفرین) پێشكەش كردووە:

ژەمە خۆراكی گەرم: 95000
خواردنی وشك: 20،472
خواردنی خێرا: 20،855
خێوەت: 3،912
سۆپا: 9055
خەڵووز (رەژوو): 27،000 كیلۆ
پارەی كاش: 500،000 یۆرۆ
جلوبەرگ : 6،808
شیری منداڵ: 8495
سێتی ئاو: 47،220
بەتانی و دۆشەك: 43،684
ئامێری بیناسازی: 100
دەرمان بۆ نەخۆشخانەی عەفرین: 4،000 كیلۆ
هاوكاری و چارەسەری پزیشكی: 6،310
ژمارەی خێزانی سوودمەند: 194،656 و لە هەر لەیەك لەم شارانەدا بەمجۆرە بووە:
دیاربەكر: 35410
مەلاتیا: 6580
ئورفا: 9070
مەرەش: 48756
دیلۆك:35440
ئەدەنە: 9000
عەفرین: 25،149
سەمسوور: 25،251

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest