ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی 23/2/2023 کونسولی گشتی وڵاتی توركیا له هه‌رێمی كوردستان(مه‌مه‌د مه‌ولود یاكوت) سه‌ردانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كرد و له لایه‌ن به‌ڕێز مو‌سا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و جێگری سه‌رۆكی ده‌زگا به گه‌رمی پێشوازیی لێكرا.
مو‌سا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی لە گوتەیەکی دا كورته‌یه‌ك له كاروچالاكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ شاندی میوان باس کرد و به ناوی ده‌زگاوه سوپاسی کونسولخانەی گشتی توركیای كرد بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییان له‌گه‌ڵ لایه‌نە په‌یوه‌ندیدارەکان له پێناوگه‌یاندنی هاوكاری و كارئاسانی كردن بۆ تیمه خێرخوازییەکان و گه‌یاندنی هاوكاری بۆ شارە زیانلێکەوتووەکانی تورکیا و شاری عه‌فرین. هه‌روه‌ها سوپاسی ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان و حکوومەتی کوردستان و ده‌وڵەمه‌ندانی كوردستانی كرد كه هه‌میشه پشتیوانی كاره خێرخوازییه‌كانن.
له‌و سه‌ردانه‌دا کونسولی توركیا به ناوی وڵاتی توركیا و گه‌لی توركیا سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رێزدار(مه‌سروور بارزانی) و ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و خه‌ڵكی كوردستانی كرد له خێرا به هاناوه‌چوون و هاوكاری كردنی خه‌ڵكی توركیا به هۆی روودانی بوومه‌له‌رزه‌ی6/2/2023 و ” ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه جێگه‌ی خۆیه‌تی باسی ئه‌وه بكه‌م هه‌ر له‌سه‌ره‌تای روودانی كاره‌ساته‌كه تیمه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ گه‌یاندنی هاوكاری زیانمه‌ندان له له گه‌ڵ ئێمه بوون.
پاشان کونسولی گشتی توركیا بەیاوەری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كۆگاو شوێنی ئاماده‌كردنی هاوكارییه‌كانیان بەسەر کردنەوە، كه رۆژانه هاوکارییەکانیان تێدا ئاماده‌كرێت و ره‌وانه‌ی وڵاتی توركیا و سووریا ده‌كرێن.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا کونسولی گشتی تورکیا گوتی: سوپاسی رێزدار مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان و ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌كه‌م، كه به‌رده‌وامن له پشتیوانی و گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانیان بۆ ته‌واوی ئه‌و زیانمه‌ندانه‌ی له بوومه‌له‌رزه‌ی توركیا ئێستا له ماڵ و حاڵی خۆیان دا نین. دووپاتیشی کردەوە کە هەموو ئاسانکارییەک بۆ تیمە خێرخوازییەکان دەکەن بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکان.
لە دوای روودانی بوومەلەزەلە ناوچەیەکی بەرفراوانی تورکیا و سووریا، لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دامودەزگا فەرمییەکان و رێکخراوەکانی بەهاناوەچون کەوتنە خۆ‌و بە هانای لێقەوماوان چوون. دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئێوارەی رۆژی رووداوەکە بۆ بەهاناوەچونی لێقەوماوان و کەمتر لە ١٢ کاتژمێر لە سنوور پەڕینەوە و گەیشتنە ناوچە زیانلێکەوتووەکان. هەروەها تیمە فریاگوزارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی یەکەمین تیمی فریاگوزاری جیهانی بوون کە هاوکارییەکانیان گەیاندە عەفرین.
کونسوڵی تورکیا سوپاس و دەستخۆشی لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەکات
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
دەزگای خێرخوازیی بارزانی داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات پشتیوانی لە ئازادیی خوێندن بە زمانی دایك بكەن
01/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
دانانی بەردی بناغەی سەنتەری هۆشیاری و شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان
27/11/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »