دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، رێككەوتی 20/2/2023 لە کەمپی قوشتەپە (سەنتەری رۆشنبیریی عوسمان سەبری) وتارێکی شرۆڤەكاری بۆ ئافرەتان لە بارەی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی پێشكەش كرد. لەو چالاكییە 20 ئافرەت سوودمەند بوون.
رێككەوتی 21/2/2023 لە كەمپەكانی قوشتەپە و دارەشەكران، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکییەوە، سیمینارێک بۆ منداڵان سەبارەت بە پێوەر و بایەخەكانی زمانی دایكی و رۆژی جیهانیی ئەو بۆنەیە، ژمارەی سوودمەندبووان لە كەمپی قوشتەپە 10 كوڕ و 20 کچ و لە كەمپی دارەشەكران 25 كوڕ و 25 کچ بوون.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، رێككەوتی 2023/2/20 بە هاوكاریی دەزگای خێرخوازیی LDS لە كەمپی دیبەگە(سەنتەری هەڵەبجەی شەهید)، خولێكی فێربوونی شیرنەمەنی و هەویرکاری بۆ ئافرەتان كردەوە. لەو چالاكییەش 12 ئافرەت سوودمەند بوون.
هەمان رۆژ لە كەمپی دیبەگە بە هاوكاریی دەزگای خێرخوازیی LDS خولێكی فێركاریی دروومان بۆ ئافرەتان كرایەوە و 11 ئافرەت لەو چالاكییە سوودمەند بوون.
هاوكات لە كەمپی باسرمە بە هاوكاری هەمان دەزگای خێرخوازیی خولێکی پیشەیی تایبەت بە فێرکردنی چنینی خوری بۆ ئافرەتانی بێ هاوژین كرایەوە، لەو چالاكییەش 13 ئافرەت سوودمەند بوون.
ئەنجامدانی چەندین خول و سیمیناری ژیانەوانی لە كەمپەكانی سنووری پارێزگای هەولێر
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
دەزگای خێرخوازیی بارزانی باڵاخانەی كۆلێژی زانستە ئیسلامییەكان لە تكریت دەكاتەوە
07/10/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشوازی لە شاندی ڕێکخراوی komciwan دەكات
03/10/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »