ناونیشانی کار: خۆبەخش
ماوەی کارکردن: 2 مانگ( ئەگەری درێژکردنەوەی هەیە)
ژمارەی خۆبەخش: 4 خۆبەخش
کاتەکانی کارکردن: 08:30 بەیانی بۆ 03:00 ئێوارە
شوێنی کارکردن: هەولێر/ سەنتەری ئیماراتی بۆ ئۆتیزم
رێکەوتی راگەیاندن: 25/06/2023
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنیسی ڤی: 01/07/2023
- مەبەست: یارمەتیدانی ڕاهێنەرانی مندالانی ئۆتیزم ، وە فێربوونی شێوازەکانی راهێنان.
أ/ ئه رك و به رپرسیارێتییەکانی:
- ئەنجامدانی ئەو کارانەی لە لایەن راهێنەرەوە پێیان دەسپێردرێت.
- پاراستنی سەلامەتی و پاک و خاوێنی منداڵان.
- هەڵسان بە کارەکانی راهێنەر لە کاتی ئامادە نەبوونی.
- پاراستنی نهێنی منداڵان و کەس و کاریان و نهێنی سەنتەر.
- ئەنجامدانی هەر ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی تر کە لە لایەن بەڕێوەبەرەکەیەوە پێی بسپێردرێت
پێداویستییه كانی كار:
- بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەبێت.
- دەرچووی بەشی دەرووناس یان پەروەردەی تایبەت یان کلینکەل سایکۆلۆجی بێت.
- بتوانێت بە شێوەزاری بادینی و سۆرانی قسە بکات.
تێبینی:
- دەزگای خێرخوازیی بارزانی مانگانە بڕی(١٥٠،٠٠٠ د.ع) دابین دەکات بۆ خەرجی هاتوچۆ کردنی خۆبەخشان.