دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF)، بە هاوكاریی بەخشەر و خێرومەندانی كوردستان، مووچەی ئازیزان(منداڵانی بێ باوك)ی بەمجۆرە دابەش كرد:
لە هەولێر رێككەوتی 19\6\2023 دەست بە دابەشكردنی مووچەی ئازیزان كرا.
سهرجهم سوودمهندانی یهكهی ئازیزان و بێ هاوژینانی ئۆفیسی ههولێر، بۆ ئهم وهجبهیه بریتین له 827 ئازیز كە بۆ ههر كامیان بڕی 300 دۆلار دابین كراوە،(9) كەس لهم سوودمهندانه گهوره كچن و بۆ ههر كەسیان 100 دۆلار دابین كراوە.
مووچهی ئازیزانی كوردستان -سنووری پارێزگای هەولێر، له سێ شوێن(هۆڵی دابهشكردنی سهرۆكایهتیی دهزگای خێرخوازیی بارزانی، هۆڵی(کۆمەڵەی سۆران بۆ چاودێریی کەمئەندامان) لە قهزای سۆران و هۆڵی (سهنتهری بلێ) له ناحییهی بلێ دابەش دەكرێن.
هەوڵەكان و پلانەكە بەو ئاراستەیە كە پێش جهژنی قوربان ئهم پرۆسهیه بە تهواوی جێبەجێ بكرێت.
لە كەركووك 639 ئازیز سوودمەند بوون و 191،700 دۆلاریان بەسەردا دەبەش كرا.
كۆی سەرجەم ئازیزان لە پارێزگای سلێمانی 596 ئازیزن و لە دەڤەری ڕاپەرین و قەزای سەید سادق 235 ئازیز لە مووچەی ئازیزان سوودمەند بوون.
رێككەوتی 18/6/2023 لە زاخۆ، مووچەی منداڵانی ئازیز(بێ باوك)ی بە سەریاندا دابەش كرا.
لەو چالاكییە 90 ئازیز سوودمەند بوون، كۆی گشتیی پارەكە 27،000 دۆلار بوو.
هەمان چالاكی لە (هۆڵی دابەشکردنی نوێ) و (هۆڵی کۆمەڵەی سۆران بۆ چاودێریی کەمئەندامان) لە سۆران ئەنجام درا و (93) ئازیز لە هەردوو ڕەگەز لێی سوودمەند بوون. كۆی گشتیی پارەكە 27،900 دۆلار بوو.
رێككەوتی 18/6/2023 لە سنووری كەلار و دەوروبەری مووچەی منداڵانی ئازیز(بێ باوك)ی بە سەریاندا دابەش كرا.
لەو چالاكییە 82 منداڵی ئازیز سوودمەند بوون. كۆی گشتیی پارەكە 24،600 دۆلار بوو.
رێككەوتی 18/6/2023 لە دەڤەری ئامێدی، مووچەی منداڵانی ئازیز(بێ باوك)ی بە سەریاندا دابەش كرا. لەو چالاكییە 87 ئازیز سوودمەند بوون، كۆی گشتیی پارەكە 26،100 دۆلار بوو.












