هەلی کار – کارمەندی یاسایی و ئەمنی

ناونیشانی کارکردن: کارمەندی یاسایی و ئەمنی
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار: نووسینگەی دهۆك
مووچەی مانگانە: ٦٥٠,٠٠٠ دیناری عێراقی.
پلە: ١١
رەگەز: هەردوو رەگەز
رێککەوتی ڕاگەیاندن: ١٣/٠٧/٢٠٢٣
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی CV: ١٧/٠٧/٢٠٢٣ کاتژمێر ١٢:٠٠ی دوای نیوەڕۆ

  أ/ ئەرک و به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان:

  • پێداچوونەوە بەکلێشەی ئەوگرێبەستانەی کە نووسینگە لەگەڵ لایەنەکانی تر دەکات.
  • سەرادنیکردنی لایەنەکان و فەرمانگەکان بەتایبەتمەندی یاسای بەپێی پێویستەکانی نووسینکە.
  • ئامادەکرندی ڕاپۆرتی پێویست و بەرزکردنەوەی بۆ پەرپرسی ڕاستەوخۆ بۆ بەئاگا بوون لەدۆخی یاسایی نووسینگە لەکاتی پێویست.
  • هەماهەنگی کردن لەگەڵ بەرێوەبەر نووسینگە و بەرێوەبەری کەمپەکان و بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان وگوێگرتن لە بیروڕاو ڕاوێژکاری یاسایی.
  • پێشکەش کردنی ڕاوێژ و پێدانی بیروڕا و وەڵامدانەوەی پرس و ڕاوێژ لە بابەتە یاساییەکانی پەیوەست بەکاری نووسینگە.
  • ڕێکخستنی ڕێکاری ناوبژیکاری تایبەت بە یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییە یاساییەکانی نێوان نووسینگە و لایەنەکانی تر یان نێوان کارمەندان.
  • پێداچوونەوە بەو دۆسییانەی کە ئاراستەی دەکرێن و بەدواداچوون بە شێوەیەکی دۆستانە یان بە شێوەی دادوەری و ئامادەکردنی نووسراوی ئاگادارکردنەوە و پێراگەیاندن و تۆمارکردنی سکاڵاو نوسینی داوای یاسایی ئەگەر پێویست بوو.
  • ئامادەکردن و پێشکەشکردنی نووسراوی سکاڵا و بەرگری لەبەردەم دادگاکانی کارگێری و مافی و سزایی و ئەوانەی دیکە.
  • پێداچوونەوە بە داوانامە و بڕیارەکان کەتایبەتن بەنووسینگەی دهوك لەبواری یاسایی و دەربرینی رایی یاسایی بۆ ئەولایەنانەی کە ئاراستەی دەکەن.
  • پاراستن و پارێزگاری کردن لەسەرجەم دوسییەکانی کەیسی بابەتی ناکوکی بەپێی رێساکان و بەڕێگەی ڕێکخراو وسەنەد( پشتەوانە)ی فەرمی تایبەت بەدووسییەکە بەشێوەیەك کارمەندی یاسایی بەرپرسیارییەتییان هەڵدەگرێت و پێویستە بەردەوامی پێ بدات بەچەشنێك وەرگرتن و بەدەست دانی پێویستە سەنەد(پشتەوان) فەرمییەکان بیت.
  • بەدواداچوون بۆ کاروباریدەستەبەری کومەڵایەتی.
  • ئەنجامدانی راوێژی یاسایی بۆ نووسینگەی دهوك.
  • هەر ئەرك و بەرپرسییارییەتییەکی تر کەلەلایەن بەرێوەبەرەکەی پێ رادەسپێردرێت.

  بڕوانامەی زانستی:

  • بەکالۆریۆس لە یاسا.

  لێهاتوویی:

  • ئەزموونی لە (3) ساڵ کەمتر نەبێت لەبواری ئیشەکەی خووی.
  • بەکارهێنانی کومپیوتەر بەئاستی(باش)

  زمان:

  • زمانی کوردی: بەئاستی(باش) خۆێندنەوە و نووسین و قسەکردن.
  • زمانی ئینگلیزی: بەئاستی (باش) خۆێندنەوە و نووسین و قسەکردن
  • زمانی عەرەبی: بەئاستی(زۆرباش) خۆێندنەوە و نووسین و قسەکردن
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest