دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF) بە هاوكاریی دەزگای خێرخوازیی(LDS)ی ئەمریكی، لە دابەشكردنی ویلچەر و پێداویستییەكانی خاوەن پێداویستیی تایبەت بەردەوامە و لە مانگی حوزەیرانی 2023 ئەم چالاكییانەی ئەنجام دا:
لە مووسڵ و دەوروبەری، رێككەوتی 1\6\2023 ویلچەر و رەوڕەوە و عەکازەی بە سەر 61 خاوەن پێداویستییانی تایبەتدا دابەش كرد. هەروەها نوێنەرایەتیی ئامێدیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، رێکكەوتی 2/6/2023 لە دەڤەری ئامێدی 8 ویلچەری بە سەر 8 خاوەن پێداویستیی تایبەتدا دابەش كرد. رێکكەوتی 8/6/2023 لە كەلار 14 ویلچەر، كورسیی توالێت و گۆچان بە سەر خاوەن پێداویستیی تایبەت لە شارەكەدا دابەش كرا.
دەزگای خێرخوازیی LDS ی ئەمریکی وەک رێکخراوێکی نێودەوڵەتی کار لەسەر پرۆژەکانی خزمەت بە مرۆڤایەتی دەکات. لە ساڵی 2014 لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەستیان بە خزمەتگوزاریی مرۆیی کردووە. سەرەتای كاری پێكەوەیی و کۆمەکبەخشیی ئەم دەزگایە لە بواری ویلچەر و دابینكردنی پێداویستییەكانی خاوەن پێداویستی تایبەت بووە.
دابەشكردنی ویلچەر لە حوزەیرانی 2023
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
دەزگای خێرخوازیی بارزانی داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات پشتیوانی لە ئازادیی خوێندن بە زمانی دایك بكەن
01/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
دانانی بەردی بناغەی سەنتەری هۆشیاری و شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان
27/11/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »