شاندێكی UNCHR و ژمارەیەك رۆژنامەوانی یەكێتیی ئەورووپا، رێکكەوتی 12/7/2023 سەردانی كەمپی خانکێ لە سنووری پارێزگای دهۆكیان كرد.
رۆژی دواتر رێکكەوتی 13/7/2023 پاتریك كیزیت، بەڕێوەبەری نووسینگەی یونامی بۆ هەماهەنگی و بەڕێوەبردنی كاروباری پێشكەوتنی هەرێمەكان و شاندی یاوەری سەردانی كەمپی خانکێیان كرد و هەر دوو شاندەكە لە لایەن كارگێڕیی كەمپ و نوێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی (BCF) بە گەرمی پێشوازییان لێ كرا.
لەو دوو دیدارەدا رەوشی ئاوارەكانی دانیشتووی كەمپەكە و دۆخی نالەباری ژیانیان تاوتوێ كرا. گەنگەشەی ئەوەش كرا، كە زۆربەی رێكخراوە هاریكاریبەخشە نێودەوڵەتییەكان رێژەی هاوكارییەكانیان بۆ ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی كوردستان كەم كردووەتەوە، هەندێكیشیان بە تەواوی هاوكارییەكانیان راگرتووە. هەروەها جەخت لەوە كرایەوە كە پێویستە نەقشە رێگەیەك بدۆزرێتەوە، بۆ ئەوەی ئاوارە و پەنابەران بە ئارەزوومەندانە بتوانن بۆ زێدی خۆیان بگەڕێنەوە.
نوێنەری UNAMI و UNCHR و ژمارەیەك رۆژنامەوانی یەكێتیی ئەورووپا سەردانی كەمپی خانکێ دەكەن
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ بەشداری لە كۆڕبهندی BBF لە ئەڵمانیا بانگهێشت دەكرێت
24/10/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
لەژێر چاودێریی ڕێزدارمەسرور بارزانی بەردی بناغەی پڕۆژەی(BCF City) لە قوشتەپە دانرا
21/10/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »