هەلی کار – کاشێر

ناونیشانی کارکردن: کاشێر
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار: سەرۆکایەتی دەزگا – هەولێر
مووچەی مانگانە: ٦٥٠،٠٠٠ دیناری عێراقی
پلە: ١١
رەگەز: نێر
تەمەن: خوار ٣٠ ساڵ
رێککەوتی ڕاگەیاندن: ١٩/٠٩/٢٠٢٣
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی CV: ٢٤/٠٩/٢٠٢٣ کاتژمێر ٠٨:٣٠ بەیانی

   أ/ ئەرک و به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان:

  • جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كان و رێساكانی په‌یوه‌ندیدار به‌ ژمێریاری دارایی تایبه‌ت به‌ پڕۆژه‌كان.
  • رێكخستنی مسته‌نه‌داتی دارایی پڕۆژه‌كان تایبه‌ت به‌ پێبه‌ندی خه‌رجی و وه‌رگرتن.
  • ئاماده‌كردن و رێكخستنی مستەنه‌داتی دارایی و چه‌كی بانكی تایبه‌ت به‌ پڕۆژه‌كان.
  • رێكخستنی مسته‌نه‌داتی دارایی تایبه‌ت به‌ پسووله‌ی وه‌رگرتن و خه‌رجكردنی راسته‌وخۆ.
  • هه‌ر ئه‌رك و كارێكی دیكه‌ كه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسی راسته‌وخۆوه‌ پێی راده‌سپێردرێت.

   بڕوانامه‌ی زانستی:

  • هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دبلۆم بەلایەنی کەمەوە لە دارایی و بانك یان ژمێریاری.
   لێهاتووی:
  • ئه‌زموونی 2 ساڵ زیاتری هه‌بێت لە كارووباری دارایی.
  • شاره‌زایی باشی هه‌بێت لە كۆمپیوته‌ر و توانای كارپێكردنی سیسته‌می دارایی هه‌بێت.

   زمان:

  • زمانی كوردی: به‌ ئاستی (باش) خوێندنه‌وه‌ و نووسین و قسه‌كردن.
  • زمانی ئینگلیزی: به‌ ئاستی (ناوه‌ند) خوێندنه‌وه‌ و نووسین و قسه‌كردن.
  • زمانی عه‌ره‌بی: به‌ ئاستی (باش) خوێندنه‌وه‌ و نووسین و قسه‌كردن.
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest