دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF) به هاوكاريى خێرخوازانی ناوخۆ و بیانی، له رێككەوتی 14\9\2023 پرۆژهى دابهشكردنى پێداويستييهكانى قوتابى راگهياند.
بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكاران جەختی لەوە كردەوە، كە دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەمیشە بایەخی بە پەروەردە و قوتابیان داوە، ئەوەشی خستە روو كە ئەمساڵ بە مەبەستی نەهێشتنی سێ دەوامی لە قوتابخانەكان، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و بە هاوكاریی سەرمایەدارانی كوردستان و ژمارەیەك لە رێكخراوەكانی نێودەوڵەتی، زیاتر لە 135 ژووریان بۆ قوتابخانەكانی هەرێمی كوردستان دروست كردووە، كە زیاتر لە دوو ملیار دینار تێچووی بووە.
سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، باسی هاوكارییەكانی دەزگای بۆ منداڵانی ئازیز (بێ باوك) كرد، كە زیاتر لە 16،000 ئازیزن و هەر هەموویان قوتابین و بە مەرجێك لەو هاوكارییانە سوودمەند دەبن، كە لە خوێندن بەردەوام بن. گوتیشی: “21،000 سێتى جانتا و پهڕاوگه و پێویستییەكانی خەمڵێندراو بۆ ساڵێكی قوتابی ئاماده كراوه و پرۆژهكهش به كراوهيى دەمێنێتەوە، كهركووك و مووسڵيش دهگرێتهوه”.
سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە كۆتایی وتەكانیدا، سوپاسی هاوبەشانی ئەو پرۆژەیەی كرد، كە بریتی بوون لە(قوتابخانەی میدیای نێودەوڵەتی، كۆمپانیای گەلیاوە، كۆمپانیای بەلاڤ، كۆمپانیای مونڵاین، كۆمپانیای نێودەوڵەتیی كویست، قوتابخانەی جیهان، كۆمپانیای دوبەی تاوەرز، پارێزەر سەفین یاسین).
21،000 سێتى جانتا و پهڕاوگه بە سەر قوتابیاندا دابەش دەكرێت
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
دەزگای خێرخوازیی بارزانی باڵاخانەی نوێی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان لە هەولێر دەكاتەوە
02/10/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
هەولێر.. كۆتاییهاتنی خولی فێربوونی یاریی شەترەنج بۆ منداڵانی ئازیز
23/09/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »