ناونیشانی کارکردن:سەرپەرشتیاری وێرک شۆپ.
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو.
ڕۆژانی کارکردن: هەینی، شەممە، دوو شەممە، سێ شەممە، چوار شەممە.
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٣٠ی ئێوارە، جگە لە ڕۆژانی هەینی کە دەوام تاوەکو ٥:٠٠ ئێوارە بەردەوام ئەبێت.
شوێنی کار: کەمپی پەنابەرانی قوشتەپە.
مووچەی مانگانە: ٤٩٢ دۆلاری ئەمەریکی.
رەگەز: نێر
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ٠٥-١١-٢٠٢٣
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی (CV): ٠٩-١١-٢٠٢٣
بهرپرسیاریهتیهكان:
- ڕێنوێنی کردن و یارمەتیدانی سوودمەندان بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی دروست ئامرازەکان بەکاربێنن لە کاتی دروستکردن و چاککردنەوەی ئامێرەکانیان.
- چاودێریکردنی سوودمەندان و دڵنیابوون لەوەی کە ئامرازەکانی تایبەت بە سەلامەتی بەکاردێنن لە کاتی کارکردن.
- پاراستنی ئامراز و ئامێرەکان لە خراپ بوون و زیان بەرکەوتن.
- ووردی و سەرنجدانی باش بۆ ووردەکارییەکان.
- ئامادەكردنی ڕاپۆرتی (هەفتانە ، مانگانە و ساڵانە).
- بەشداریکردن لە خول و ڕاهێنانە پیشەییەکان وەکو ڕاهێنەر.
- هەر ئەرك و بەرپرسیارێتییەکی دیكە كە لەلایەن بەڕێوەبەری راستەوخۆی پێی رابسپێردرێت.
بڕوانامەی زانستی:
- دبلۆم لە بوارێکی تەکنیکی بە لایەنی کەمەوە.
بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:
- ئەزموونێکی باشی هەبێت لە بەکارهێنانی ئامێر و ئامرازەکانی وەکو لەحیم کردن و کاویە و کۆسەرە و درێل و ئامێرەکانیتری کارەبایی، هەروەها توانایێکی باشی هەبێت لە ئەنجامدانی خول و ڕاهێنانە پیشەییەکان.
- ئەزموون لە چاککردنەوەی ئامراز و ئامێرە زیانلێکەوتووەکان.
- شارەزایێکی باشی هەبێت لە بەکارهێنانی بەرنامەکانی کۆمپیتەرو ئیمەیل.
- هەلی وەرگرتنی کارمەند بۆ ئەم پلەیە زیاتر بە دانیشتوانی سەربە ناحیەی قوشتەپە دەدرێت.
زمان:
- زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی عه ره بی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.