سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و جێگرەكەی و نوێنهرانى رێكخراوى (Caritas) و رێكخراوى ((Helfen Bringt Freude، خانەی بێ سەرپەرشتانیان لە هەولێر بەسەر كردەوە. لەو سەردانەدا جلی زستانە بەسەر منداڵانی بێ سەرپەرشتدا دابەش كرا.
بەڕێزان موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ئیبراهیم سەمین جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و نوێنهرى رێكخراوى (Caritas) و ((Helfen Bringt Freude))ی ئەڵمانی، رۆژی 17ی10ی2023 خانەی بێ سەرپەرشتانیان لە هەولێر بەسەر كردەوە. لەو سەردانەدا جلی زستانە بەسەر منداڵانی بێ سەرپەرشتدا دابەش كرا. دوای خواردنی ژەمی نیوەڕۆ، ستافی بەڕێوەبەر و منداڵەكانی خانەكە، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ هەموو هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەربڕی.
بەڕێز سەباح عوسمان، كارمەندی بەشی یاسایی لە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری كە یەكێكە لە كارمەندانی خانەی بێ سەرپەرشتان لە هەولێر، وەك خۆی باسی كرد، ساڵانێك لەو خانەیەدا ژیاوە و دواتریش وەك كارمەند لەوێ دامەزراوە. هەر لەو بارەیەوە لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ میدیای دەزگای خێرخوازیی بارزانی گوتی: “منداڵانی بێناز و بێ سەرپەرشت لەم خانەیەدا، دەرفەتی خوێندنیان بۆ دەڕەخسێنن، منیش ساڵانێك لەم خانەیە ژیاوم و لێرە گەورە بووم و خوێندوومە و دواتریش وەك كارمەند هەر لەم خانەیە دامەزراوم”.
ئەو یاساناسە جەختی لەوە كردەوە، كە دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەردەوام هاریكاریی هەمەجۆری بە خانەی بێسەرپەرشتان گەیاندووە و هەر لەو بارەیەوە گوتی: “من خۆم لەم خانەیەدا بووم و لە نزیكەوە ئاگادارم كە دەزگای خێرخوازیی بارزانی چ خزمەتێكی زۆری پێ كردووین. هەمیشە بۆشایی و پێداویستییەكانی بۆ خانەكەكە پڕكردووەتەوە. زۆر جار تەنانەت هەلی كار و دامەزراندنیان بۆ خاوەن بڕوانامەكانی ئەم ناوەندە رەخساندووە. بەتایبەتی بەڕێز كاك موسا ئەحمەد، ئێمە هەموومان بە باوكی هەژاران و منداڵانی بێنازی دەزانین و سوپاسی بێ پایانمان بۆ ماندووبوون و دڵسۆزییەكانی هەیە. هیوادارم دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەر بەردەوام بێت و سێبەری لەسەر هەژاران و لێقەوماوان هەر بمێنێت”
دەزگای خێرخوازیی بارزانی و نوێنهرانى دوو رێكخراوى بيانى سەردانی خانەی بێ سەرپەرشتان دەكەن
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
ڕاپۆرتی پڕۆژە و چاڵاکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ساڵی 2024
31/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
كار و چالاكییەكانی بهشی ئازیزان و بێهاوژینان لە دهزگای خێرخوازیی بارزانی لە ساڵی 2024
26/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »