دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەشداری لە پیشانگای زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ هەلی کار دەكات

لەژێر چاودێریی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پیشانگای هەلی کاری كردەوە و دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەشداری لەو پیشانگایە كرد.
لەژێر چاودێریی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی 26ی10ی2023، پێشانگای هەلی کار بۆ قوتابیانی دەرچوو لەلایەن زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کرایەوە، كە زیاتر لە 40 کۆمپانیای کەرتی تایبەت لەو پیشانگایە بەشدار بوون. كردنەوەی ئەو پیشانگایە بە بەمەبەستی دەرخستنی توانای دەرچووانی زانكۆ و رەخساندنی دەرفەتی كار بووە. دەزگای خێرخوازیی بارزانی (BCF) بەشداری لەو پیشانگایە كرد و بەپێی پێویست دەرفەتی هەلی كار بۆ ژمارەیەك لە دەرچووانی زانكۆیەكە دەڕەخسێنێت.
لەو پێشانگایەدا کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بە پێی پێداویستیی خۆیان دەرفەتی 150هەلی کاریان خستەڕوو و (CV)یان لە قوتابیان وەرگرت، بۆ ئەوەی لە داهاتوویەکی نزیکدا بەپێی پسپۆڕییەکانیان بخرێنە سەرکار، بۆ ئەم مەبەستەش سەنتەری گەشەپێدانی کار لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەدواداچوون دەکات.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest