ناونیشانی کارکردن: یاریدەدەری بەڕێوەبەری پڕۆژە
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو.
ڕۆژانی کارکردنه: هەینی، شەممە، دوو شەممە، سێ شەممە، چوار شەممە.
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٣٠ی ئێوارە، جگە لە ڕۆژانی هەینی کە دەوام تاوەکو ٥:٠٠ ئێوارە بەردەوام ئەبێت.
شوێنی کار: کەمپی پەنابەرانی دۆمیز-١ و دۆمیز-٢
مووچەی مانگانە: (٥٠٠) پێنج سەد دۆلاری ئەمەریکی
رەگەز: نێر
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ٠٥-١١-٢٠٢٣
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی (CV): ٠٩-١١-٢٠٢٣
بهرپرسیاریهتیهكان:
- ئامادەكردنی ڕاپۆرتی (هەفتانە ، مانگانە و ساڵانە).
- سەرپەرشتی و چاودێریکردنی بەڕێوەچوونی خول و ڕاهێنانە پیشەییەکان و چاڵاکیەکانی سەنتەرەکانی ئەم پڕۆژەیە.
- ووردی و سەرنجدانی باش بۆ ووردەکارییەکان.
- بەدواداچوون بۆ گیروگرفت و پێداویستی سەنتەرەکان.
- هەماهەنگی لەگەڵ بەشی سەرچاوە مرۆییەکان و بەشی دارایی و بەشی کڕین و بەشی لۆجیستیک سەبارەت بە کارەکانی پەیوەست بەم پڕۆژەیە لە دهۆک.
- پێدانی ڕێنمایی بە ستافی سەنتەرەکان و دڵنیابوون لە جێبەجێکردنیان.
- هەر ئەرك و بەرپرسیارێتییەکی دیكە كە لەلایەن بەڕێوەبەری راستەوخۆی پێی رابسپێردرێت.
بڕوانامەی زانستی:
- بەکالۆریۆس لە بوارێکی تەکنیکی بە لایەنی کەمەوە.
بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:
- توانایەکی زۆر باشی هەبێت لە ڕابەرایەتی و بەڕێوەبردندا.
- توانایەکی باشی هەبێت لە ڕێکخستنی کار و کارکردن لە ژێر فشاردا.
- توانای چارەسەرکردنی گرفت و بڕیاردانی هەبێت.
- ئاشنا بێت بە ئامێر و ئامرازەکانی وەکو لەحیم کردن و کاویە و کۆسەرە و درێل و ئامێرەکانیتری کارەبایی.
- بەکار هێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی (زۆر باش).بە تایبەت مایکرۆسۆفت ئۆفیس و بەکارهێنانی ئیمێل.
زمان:
- زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی عه ره بی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.