هەلی کار – یاریدەدەری کارمەندی سەرچاوەمرۆییەکان.

ناونیشانی کارکردن: یاریدەدەری کارمەندی سەرچاوەمرۆییەکان.
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو.
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە.
شوێنی کار: سەرۆکایەتی دەزگا-بەشی سەرچاوەمرۆییەکان- هەولێر.
مووچەی مانگانە: ٧٥٠،٠٠٠ دیناری عێراقی .
پلە: ١٠
رەگەز: نێر.
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ٢١/١١/٢٠٢٣
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنCV: ٢٥/١١/٢٠٢٣ کاتژمێر ٠٤:٠٠ ی دوای نیوەڕۆ.

     أ/ به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان:

  • تۆمارکردنی رێکارەکانی دامەزراندن لە تراکەری دامەزراندن.
  • دروستکردنی فایلی دامەزراندن تایبەت بە پڕۆسەکانی دامەزراندن.
  • ئەرشیفکردنی کارووبارە کارگێڕییەکانی تایبەت بە نووسراوە هاتوو و دەرچووەکانی بەشی سەرچاوەمرۆییەکان.
  • گەیاندنی نووسراو و دۆکیومێنتەکانی بەشی سەرچاوەمرۆییەکان بە بەش و لایەنە پەیوەندیدارەکان.
  • دروستکردنی لیستی پەیوەندی کردن بەو کاندیدانەی بەشدار دەبن لە پڕۆسەکانی تاقیکردنەوە و چاوپێکەوتن و پەیوەندی کردن پێیانەوە.
  • هەماهەنگی کردن لەگەڵ کارمەندی ئەرشیف بۆ پاراستنی بەراییەکانی کارمەندان.
  • رێکخستن و ئامادەکردنی ژووری هەڵسەنگاندن و چاوپێکەون بە ئامێر و کەل و پەلی پێویست.
  • یارمەتیدانی کارمەندی سەرچاوەمرۆییەکان لە بەرێوەبردنی پڕۆسەکانی تاقیکردنەوە و چاوپێکەوتن.
  • ئاشناکردنی کارمەندی نوێ بە سەرجەم بەشەکانی دەزگا لە سەرۆکایەتی دەزگا.
  • هەر ئەرك و كارێكی تر كە سەرۆكی راستەوخۆ پێی رادەسپێرێت.

 

     بڕوانامەی زانستی:

  • بەکالۆریۆس لە ( کارگێری، بوارەکانی کۆمپیوتەر )

     بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:

  • بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی (زۆرباش)
  • لێهاتووی لە هەماهەنگی و پەیوەندیکردن بە ئەوانی دیکە.
  • لێهاتووی لە جوڵاندن و هاندانی ئەوانی دیکە.
  • ئەزموونی لە دوو ساڵ کەمتر نەبێت لە بواری پەیوەندیدار. 

    زمان:

  • زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی عه ره بی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest