شاندی دەزگای خێرخوازیى بارزانی سەردانی (زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان – دهۆك)یان كرد و یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ زانکۆی ئەمریکی لە کوردستانیان واژوو كرد، كە چەند بواری جۆراجۆر لەخۆی دەگرێت.
شاندی دەزگای خێرخوازیى بارزانی(BCF) بە سەرپەرشتیی بەڕێز ئیبراهیم سەمین جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازیى بارزانی، رۆژی 14ی11ی2023 سەردانی زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان – دهۆك)یان كرد و لە لایەن بەڕێز (راندال روودز) سەرۆكی زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان – دهۆك بە گەرمی پێشوازییان لێ كرا.
مەبەست لەو دیدارە واژووكردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن بوو، كە لە ئەنجامدا هەماهەنگیی زیاتر لە نێوان دەزگای خێرخوازیى بارزانی و زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان دروست دەكات، كە چەندین بوار لەخۆی دەگرێت، لەوانە: دۆزینەوەی و رەخساندنی هەلی كار، ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و ئەكادیمی لە پرسەكانی كۆمەڵگە و پرۆژەكانی تایبەت بە ئاوارە و پەنابەران و باشتركردنی دۆخی ژیانیان، هەروەها چارەسەری كێشەی ئەو كەسانەی كە بە هۆكاری جیاواز لە خوێندن دابڕاون.
دەزگای خێرخوازیى بارزانی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان واژوو كرد
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
كار و چالاكییەكانی بهشی ئازیزان و بێهاوژینان لە دهزگای خێرخوازیی بارزانی لە ساڵی 2024
26/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
لە دیداری ساڵانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ستراتیژیەتی درێژماوەی كاری پێنج ساڵی داهاتوو دەستنیشان دەكرێت
23/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »