ناونیشانی کارکردن: رێنمایی کاری دەروونی و پەروەردەیی
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار: سەرۆکایەتی دەزگا – هەولێر
مووچەی مانگانە: ٧٠٠،٠٠٠ دیناری عێراقی
رەگەز: مێ
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ٢٥/٦/٢٠٢٤
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردن:CV ٣٠/٠٦/٢٠٢٤ کاتژمێر ٠٨:٣٠ ی بەیانی.
بهرپرسیاریهتیهكان:
کاری ناوبراو پێشکەشکردنی سیمینار و ئەنجامدانی پەیوەندی تەلەفۆنی بۆ پێدانی ڕێنمایی لەم بوارانە:
- پێدانی ڕێنمایی بە ئازیز و سەرپەرشیاران لە بارەی ئەپڵیکەیشنی تایبەت بە پەروەردەیی ئازیزان و شێوازی بەکارهێنانی.
- پێدانی ڕێنمایی پەروەردەیی و دەروونی و کۆمەڵایەتی، ئەگەر هاتوو خێزانێک پێویستی بە ڕاوێژبوو بە شێوەی ئۆنلاین یانیش ڕووبەڕوو لە بارەگای دەزگا.
- پەیوەندیکردن بە ئازیزانەوە و قسەکردن لەگەڵیان لەبارەی گرفتەکانی خوێندنیان و هاوکاریکردنیان.
- هاوکاریکردنی بەڕێوەبەری پڕۆژە لە ئامادەکردنی سیمینار و پێشکەشکردنی بە ئازیزان و خێزانەکان لە کاتی دابەشکردن و چالاکییە جۆراو جۆرەکاندا.
- هاوکاریکردنی بەڕێوەبەری پڕۆژە لە کاروبارە کارگێڕیی و داراییەکاندا لە کاتی پێویست.
- بەشداربوون لە هەر چالاکییەکی سەرۆکایەتی بەشی ئازیزان و بێ هاوژینان، ئەگەر داواکرا.
- هەر ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی دیکە کە بەڕێوەبەری راستەوخۆی پێی رادەسپێردرێت.
بڕوانامەی زانستی:
- دهرچووی بهشهكانی دهرونزانی به گشتی (دهرونزانی كلینیكی -دهرونزانی پهروهدهیی- پهروهدهیی تایبهت یاخود دەروونزانی )
بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:
- توانای قسەکردن و ئامادەکردنی سیمیناری هەبێت.
- توانای بەکار هێنانی بەرنامەکانی ئۆفیس بە گشتی و بەرنامەی PowerPoint ی بە ئاستێکی زۆر باش هەبێت.
- ئەزموونی بەلایەنی کەم ساڵێکی هەبێت لە راوێژکاری و رێنمایی و بەتایبەتی منداڵانی دواکەوتوی ژیری و ئۆتیزم.
زمان:
- زمانی كوردی شێوە زاری کرمانجی ژووروو به ئاستی (زۆر باش)خوێندنەوه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی عه ره بی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.