بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، رۆژی 27ی6ی2024 پێشوازی لە شاندی ژووری بازرگانیی شاری وان بە سەرۆكایەتیی بەڕێز نەجدەت تاكواز كرد. شاندی میوان مەبەستیان لەو سەردانە، دەربڕینی سوپاس و پێزانین بوو بۆ بەهاناوەچوونی خێرای تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و گەیاندنی هاوكارییەكان بە زیانبەركەوتووانی كارەساتەكانی بوومەلەرزە لە توركیا بەگشتی و بەتایبەتی بە دانیشتووانی وان، جەختیان لەوەش كردەوە كە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ساڵی 2012 یەكێ لە هاریكارە لە پێشەكان بووە بۆ گەیاندنی هاریكاری بە لێقەومانی كارەساتی بوومەلەرزە.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیار درا، گرینگی بە پەیوەندییەكی بەرفراوانتر و ئەنجامدانی كاری هاوبەش بدەن. هەر لەو چوارچێوەیەدا، كردنەوەی سەنتەری ئەحمەدی خانی لە وان بۆ گرنگیدان بە كەلتوور و فەرهەنگ و ئەدەبی كوردی بە وردی باسی لەسەر كرا.
سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئەو سەردانە دەربڕی و ئەوەشی دووپات كردەوە، كە لەبەروپێشبردنی كار و چالاكییەكانی سەنتەری ئەحمەدی خانی لە وان هاوكاریان دەبن.
سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشوازی لە شاندی ژووری بازرگانیی شاری وان دەكات
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
كار و چالاكییەكانی بهشی ئازیزان و بێهاوژینان لە دهزگای خێرخوازیی بارزانی لە ساڵی 2024
26/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
لە دیداری ساڵانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ستراتیژیەتی درێژماوەی كاری پێنج ساڵی داهاتوو دەستنیشان دەكرێت
23/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »