هەلیکار – یاریدەدەری کارمەندی کارگێڕی(لۆجستی، دارایی، سەرچاومرۆییەکان)

ناونیشانی کارکردن: یاریدەدەری کارمەندی کارگێڕی(لۆجستی، دارایی، سەرچاومرۆییەکان)
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار: نووسینگەی شنگال
مووچەی مانگانە: ٧٥٠،٠٠٠ دیناری عێراقی
پلە: ١٠
رەگەز: نێر
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ١٠/٠٧/٢٠٢٤
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنCV: ١٤/٠٧/٢٠٢٤ کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی.

     أ/ به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان:

  • به‌دواداچوون بۆ ئاماده‌كردن و رێكخستنی ده‌رخسته‌ خولییه‌كان و چه‌كی بانكی تایبه‌ت به‌ پڕۆژه‌كان.
  • پێداچوونه‌وه‌ به‌ سه‌رجه‌م دۆکیومێنت تایبه‌ته‌كانی پڕۆژه‌كان.
  • به‌دواداچوونی پێشینه‌ی به‌رده‌وام و ته‌سویه‌ی تایبه‌ت به‌ پڕۆژه‌كان.
  • ئاماده‌كردنی ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌ پڕۆژه‌كان و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری راسته‌وخۆی و ئه‌نجامدانی هه‌مواركردنی پێویست.
  • رێكخستنی دۆکیومێنتی دارایی تایبه‌ت به‌ پسووله‌ی وه‌رگرتن و خه‌رجكردنی راسته‌وخۆ.
  • دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ئۆفیس له‌ كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزارییه‌كان بازاڕی ناوخۆیی و سه‌رپه‌رشتیكردنی جێبه‌جێكردنی رێكاره‌ تایبه‌ته‌ به‌ كڕینی راسته‌وخۆ یان له‌ رێگه‌ی داواكردنی پسووله‌ی پێشوه‌خته‌ی نرخ به‌ گوێره‌ی رێنماییه‌ كارپێكراوه‌كان له‌ ده‌زگا و به‌ سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ تایبه‌ت.
  • جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی راده‌ستكردنی كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزاری‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی پێكهێنراو بۆ وه‌رگرتن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ و دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ هاوتاكردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی و چه‌ندێتی نرخه‌ دیاریكراوه‌ له‌ داواكردنی كڕین.
  • لێكۆڵینه‌وه‌ و پێداچوونه‌وه‌ له‌ پسوله‌ی دابینكه‌ران بۆ دڵنیابوون له‌ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كان و چه‌ندایه‌تی هاتوو‌ له‌ داواكردنی كڕین به‌ر له‌ ناردنیان بۆ به‌رپرسی كۆگاكان بۆ داخلكردنیان.
  • سەرپەرشتی کردن و بەدواداچوون بۆ کاتی هاتن و چوونی کارمەندانی ئۆفیس.
  • پەیوەندی کردن بە کارمەندان و خۆبەخشانی نوێ و کردنەوەی فایلی کەسی.
  • هەر ئەرك و كارێكی تر كە سەرۆكی راستەوخۆ پێی رادەسپێرێت.

      بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:

  • • بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی (زۆر باش).
  • • لێهاتووی لە هەماهەنگی و پەیوەندیکردن بە ئەوانی دیکە.
  • • ئەزموونی لە دوو ساڵ کەمتر نەبێت لە بواری پەیوەندیدار.

    زمان:

  • زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی عه ره بی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest