ناونیشانی کارکردن: وانەبێژ
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە، رۆژانی یەک شەممە تاکو پێنج شەممە.
شوێنی کار: سەرۆکایەتی دەزگا
مووچەی مانگانە: ٨٥٠،٠٠٠ د.ع، هەشت سەد و پەنجا هەزار دیناری عێراقی (لێبڕینی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەخۆ دەگرێت).
ژمارەی کارمەندی پێویست: ٢
شوێنی نیشتەجێبوونی کارمەند: هەولێر
رەگەز: نێر
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ١٠/٠٤/٢٠٢٥
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردن:CV ١٤/٠٤/٢٠٢٥ کاتژمێر ١٢:٠٠ نیوەڕۆ.
کورتەیەک دەربارەی پڕۆژەکە:
ناوی پڕۆژە: هەڵمەتی وشیارکردنەوەی کۆمەڵگا دەربارەی ماددە هۆشبەرەکان
دەزگای خێرخوازی بارزانی لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەیەوە هەڵدەستێت بە بەرزکردنەوەی هۆشیاری کۆمەڵگا بە گشتی و گەنجان و لاوان بە تایبەتی دەربارەی زەرەر و زیانەکانی ماددە هۆشبەرەکان و هاندانی بەکارهێنەران و ئالوودەبووان بۆ داواکردنی یارمەتی و چارەسەر و وازهێنان لە ماددە هۆشبەرەکان.
ئەم پرۆژەیە لە ڕێگای کەناڵی ئاماژەپێکراو لە خوارەوە ئەنجام ئەدرێت:
- میدیا و سۆشیاڵ
- ڕۆژنامە نووسان
- مامۆستایانی ئاینی (سەرجەم ئاینەکان بە گشتی)
- مامۆستایانی قوتابخانەکان
- مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکان
- هونەرمەندان
- وەرزشوانان
- ڕێکخراوانی کۆمەڵگای مەدەنی
أ/ بهرپرسیاریهتیهكان:
- پێشکەشکردنی موحازەرەی هۆشیاری یان خولی راهێنان دەربارەی زیان و لێککەوتەکانی ماددە هۆشبەرەکان بۆ مامۆستایانی زانکۆو پەیمانگاکان، مامۆستایانی قوتابخانەکان، مامۆستایانی ئاینی.
- ئەنجامدانی وۆرکشۆپ و سیمینار بۆ سەرپەرشتیارە پەروەردەییەکانی سنووری پارێزگاکانی کوردستان.
- ئەنجامدان و ڕێکخستنی کۆڕی زانستی و سیمیناری هۆشیاری دەربارەی ماددە هۆشبەرەکان لە زانکۆ و پەیمانگاکان.
- پێشکەشکردنی کۆڕو سیمیناری هۆشیاری بۆ کارمەندانی ئاسایش و هێزەکانی ناوخۆ و لێکۆڵەرەوەکان و پاریزەران.
- ڕێکخستن و ئاماددەکاری بۆ هەر چالاکیەکی هەلمەتی نیشتیمانی بۆهۆشیاریکردنەوەی کۆمەڵگا دەربارەی ماددە هۆشبەرەکان لە پارێزگاکان.
- بڵاوکردنەوەی بروشەر و پۆستەر لە زانکۆ و پەیماناگاو قوتابخانەکان و شوێنە تایبەتەکان و شوێنە گشتییەکان لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان.
- ناردنی ڕاپۆرت بۆ بەڕێوبەری ڕاستەوخۆ.
- جێبەجێکردنی هەر ئەرکێکیتر کە پێی ئەدرێت لە لایەن بەڕێوبەری راستەوخۆوە.
بڕوانامەی زانستی:
- بەکالۆریۆس یان ماستەر لە بوارەکانی(دەروونزانی کلینیکی ، دەروونزانی گشتی، دەروونزانی پەروەردەی، بوارەکانی تری دەروونزانی).
بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:
- ئەزموونی کەمتر نەبێت لە ساڵێک لە وانە گوتنەوە یان پراکتیزەکردنی بوارەکانی پەیوەندیدار بە سایکۆلۆجیەوە.
- هەبوونی زانیاریەکی باش دەربارەی ماددە هۆشبەرەکان و ئالوودەبوون.
- هەبوونی توانای ئاماددەکردن و پێشکەشکردنی سیمینار و وۆرکشۆپی هۆشیاری دەربارەی ماددە هۆشبەرەکان.
- هەبوونی بروانامەی TOT لە بووارێکی دەروونی دەبێتە خاڵێكی بەهێز لە کاتی هەڵسەنگاندندا.
- بەکار هێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی (زۆر باش).
- پێویستە دانیشتووی شاری هەولێر بێت
زمان:
- زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی عه ره بی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
تێبینی:
- هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.
- ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:
- ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
- ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
- ئەگەر قوتابی بێت.
- ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.