بەڕێز فرانک فرانکی، سەرۆكی ڕێكخراوی “باڵەکانی هاوکاری” كە ڕێكخراوێكی ئەڵمانییە و شاندی یاوەری، لە ڕێكەوتی 10\4\2025 سەردانی سەرۆكایەتیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەولێریان كرد و لە لایەن بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە گەرمی پێشوازییان لێكرا.
لەو دیدارەدا گفتوگۆی كارە مرۆییەكان و بەردەوامیی هاوكاریی لە نێوان هەردوو لایەن خرایە بەر باس و لێكۆڵینەوە و سەرۆكی ڕێكخراوی “باڵەکانی هاوکاری”، سوپاس و پێزانینی خۆی پێشكەشی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كرد. هاوكات هەوڵ و تێكۆشانەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە پێناو مرۆڤایەتی بەرز نرخاند و بەڵێنی ئەوەشی دووپات كردەوە، كە لە هاوكارییەكانیان بۆ ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبن. دوو سوپاسنامەی تایبەتیشیان بە بەڕێزان موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و كارزان نووری ئەندامی دەستەی كارگێڕیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشكەش كرد.



