دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سنووری ئاكرێ چەند خولی پیشەیی دەكاتەوە

نوێنەرایەتیی ئاكرێی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاریی دەزگای ستێرلینگ (The Stirling Foundation )، لە ڕێكەوتی 7\4\2025 لە سەنتەری پیشەیی نەورۆز لە ئاكرێ، كۆتایی بە خولێكی دروومانی جلوبەرگ بۆ ئافرەتان هێنا. لەو خولە 13 ئافرەت بەشدار بوون و لە كۆتایی خولەكەش دیارییان پێشكەش كرا.
هەروەها بە هەماهەنگی لەگەڵ یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان، لە ڕێكەوتی 10\4\2025 لە شارۆچكەی بجیل لە سنووری ئاكرێ، كۆتایی بە خولێكی کاری دەستی(دروستکردنی مۆم و سابوون) هێنا. لەو خولە 24 ئافرەت بەشدار بوون و لە كۆتایی خولەكەش بەشداربووان بڕوانامەیان پێشكەش كرا و هەموویان خەڵات كران، براوەی یەكەمیش پاكێجێكی لە تەواوی كەرەستەكانی پێویست بۆ كاری دەستی پێشكەش كرا.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest