بە ئامادەبوونی جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی 17یەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی كتێب، لە ڕێكەوتی 9\4\2025 لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی پارکی(سامی عەبدولڕەحمان) لە هەولێری پایتەخت كرایەوە و، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە كۆمەڵێك كتێبی نایابەوە بەشداری تێدا كرد.
سەرۆك بارزانی لەو پیشانگایە سەردانی شوێنی (K19)ی كرد، كە وەك شوێنی ناساندن و فرۆشتنی پەرتووك و چاپەمەنییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەستنیشان كراوە.
موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە گەرمی پێشوازیی لە جەنابی سەرۆك بارزانی و یاوەرانی كرد و ئاماژەی بە كار و چالاكییەكانی دەزگا و ئامادەكاری بۆ پیشانگەكە كرد.
سەرۆك بارزانی لە وتەیەكی كورتدا لە بارەی کارەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی فەرمووی: “ئێوە كارێكی مەزن ئەنجام دەدەن”.




لیستی ئەو کتێب و بەرهەمانەی بەردەستن

