هەلیکار – تۆمارکەری زانیاری

ناونیشانی کارکردن: تۆمارکەری زانیاری
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریکراو
ڕۆژانی کارکردن: ١شەممە، تاوەکو،پێنج شەممە.
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی تاوەکو ٣:٠٠ی دوانیوەرۆ.
شوێنی کار: نووسینگەی هەولێر-ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
مووچەی مانگانە: ٦٥٠،٠٠ د. ع.، شەش سەد و پەنجا هەزار دیناری عێراقی.(لێبڕینی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەخۆ دەگرێت)
رەگەز: نێر/مێ
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ٢٣/٠٤/٢٠٢٥
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی (CV): ٢٧/٠٤/٢٠٢٥ کاتژمێر ١٢:٠٠ ی نیوەڕۆ


    به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان:

  • وەرگرتنی داواکارییەکانی تۆمارکردن بە مەبستی تۆمارکردنیان بۆ شوێنی کارکردن لەگەل لایەنی بەشدار.
  • نوێکردنەوەی داتای سودمەندان و تۆمارکراوە نوێیەکان بە بەردەوامی بو گوێرەی داواکاری.
  • بەشداری کردنی چالاکییەکانی دابەشکردنی هاوکارییە داراییەکان و دابەشکردنەکانی تر بەسەر سودەمندان بە شێوەیەکی گشتی.
  • وەرگێرانی بەلگەنامەکان بۆ زمانەکانی تر بە پێێ پێویستی و بە گوێرەی داواکاری و لایەنی بەشدار لە پرۆژەکە.
  • کارکردن لەسەر راپۆرتی ساڵانەی سودمەندان لە شوێنەکە.
  • هەرکار وئەرکێکی تر کە بەرپرسی راستەخۆی پێی رادەسپێرێت.

    بڕوانامەی زانستی:

  • دبلۆم بە لایەنی کەمەوە

    بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:

  • ئەزموونی کەمتر نەبێت لە دوو ساڵ.
  • بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستێکی( زۆر باش)
  • جێگەی متمانە بێت و پاراستنی نهێنییەکانی داتا و زانیاری.
  • ئاگایی ورد لە وردەکاری.
  • خێرایی لە نوسین لەسەر کیبۆرد.

   زمان:
• زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
• زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
• زمانی عه ره بی: به ئاستی (زۆرباش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.

   تێبینی:

  1. هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.
  2. ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:
  • ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
  • ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
  • ئەگەر قوتابی بێت.
  • ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest